بارودۆخی سیاسیی جیهان، ناوچەو ئێران
14:55 - 17 پووشپەڕ 2713
Unknown Author
نەوید كەرەمی
پاش هەڵوەشانەوەی سۆڤییەتی پێشوو (ساڵی ١٩٩١) جیهان لە ڕووی سیاسی و هێزو هێژمونییەوە زیاتر بەرەو تەک جەمسەری رۆیشت و ئامریكا بوو بە تاكە جەمسەری هێز لە جیهانداو لە زۆر جێگادا رۆڵی یەكلاكەرەوەی لە سیاسەتی جیهانیدا دەبینی، بەڵام بە پێی یاساو بەندەكانی شۆرای ئەنجومەنی ئاسایش كە پاش شەڕی دووهەمی جیهانی لە ساڵی ١٩٤٥ دامەزراو جێگوزینی جامعەی میللەل كرا (ئەم سازمانە لە لایەن ٥١ وڵات دامەزراو لە ساڵی ٢٠١١ی میلادی ١٩٣ ئەندامی هەبوو) ئەندامانی ئەو شۆرایە شمولی هەموو ئەو وڵاتانەیە كە سەربەخۆییان هەیەو لە رووی نێونەتەوەییەوە بە فەرمی ناسراون، ئەندامانی دایمی شۆرای ئەمنییەتی میلی كە بە ٥+١ ناسراون، بریتی لە: ئامریكا، رووسیە، فەرانسە، ئەنگلیستان و چین + ئاڵمان.
ئەم شورایە یەكێک لە ئۆرگانەكانی سازمانی (ملل متحد) میللەلی یەكگرتووە كە ئەركی پاسداری و نیگابانی لە ئەمنییەت و ئاسایشی نێونەتەوەیی لە ئەستۆدایە، بە پێی بەندەكانی ئاییننامەی سازمانی مللەلی یەكگرتوو چوارچێوەی هێزو سەڵاحییەتی ئەم شۆرایە بریتییە لە: هەناردە كردنی هێزی چەكدار ئاسایش، دەركردن و سەپاندنی گەمارۆ نێودەوڵەتییەكان، دەركردنی بڕیاری نیزامی دژ بە وڵاتانی شەڕەنگیزو ئاژاوەگێڕ، كە بڕیاراتی ئەم شورایە لەژێر ناوی قەتعنامەی شورای ئاسایش دەر دەچێت.
لە نێوان ئەو وڵاتانەدا ئامریكا وەک بەهێزترین جەمسەری دێمۆكراسی، رووسییە وەک وڵاتێكی سوسیالیستی و لایەنگری نیزامە تۆتالیتێرو ناوەندگەراكان و چین وەک وڵاتێكی بەرهەمهێنەرو جەمسەرێكی ئابووری رۆڵی یەكجار زۆر دەگێڕن لە سیاسەت و هەڵویستە جیهانیەكاندا، هەردەم گەمارۆكان و بڕیارەكان لەسەر بەرژەوەندی خۆیان وتۆ دەكەن و هەوڵی بەدەست هێنانی بەرژەوەندی زیاتر دەدەن لە وڵاتانی دیكە، بۆیە پرسە ئاڵۆزەكانی وڵاتانی دواكەوتوو (جهان سوم) لەسەر بەرژەوەندی ئەو وڵاتانە و چۆنییەتی تەعاموڵا كردنی وان بڕیاری لەسەر دەدرێت.
جگە لە مەسەلەی ئیدئۆلۆژی كە رۆلێكی زۆرتری هەیە لە ململانەكانی نێوان ئەو زلهێزانە (ئەندامانی شۆرای ئەمنییەت ٥+١)، هێــژمونی ئابووری و بەدەست هێنانی بازاری مەسرەف و دابینكردنی مەوادی خاو یەكێكی دیكە لە كێشەو ململانەكانی ئەوو شەش وڵاتەیە لە جێبەجێ و پەسندكردنی بڕیاراتی شورای ئاسایشی مللەلی یەكگرتوو.
ئەو ململانەیەی نێوان ئەندامانی دایمی شۆرای ئاسایشی میللەل و هەوڵدان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی خۆیان لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، راستەوخۆ باندۆڕی لەسەر هەڵسوكەوتی دەسەڵاتدارانی ئەو ناوچەیە داناوە، بۆیە دەبینین نارەزایەتییەكان و داخوازییەكانی خەڵک بۆ ئاڵوگۆڕی دەسەڵات و سیاسەتی حاكم لە وڵاتانی عەرەبی لە لایەن ئەو وڵاتانەوە لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی دیكە بەجیاواز مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، كە خۆی هۆكاری سەرەكی بەدێژەكێشانی ئەو نارەزایەتییانەیە لە هەندێ وڵات وەك سووریە.
كۆماری ئیسلامی ئێران وەک هاوپەیمانی چین و رووسیە كە بەرژەوەندییەكی یەكجار زۆری هەیە بۆ ئەو وڵاتانەو تا ئاستێكی بەرز بووەتە بازارمەسرەفێكی یەكجار پان و بەرین بۆ كەرەستەكانیان و دابینكەری نەوتی خاوی هەرزان قیمەت بۆ ئەوان، بە هۆی پاڵپشتی و بێدەنگی ئەو دوو وڵاتە لە ئاست سیاسەتە ناڕەواكانی ئێران، سەرەڕای ئەو هەموو گەمارۆیە كە لە لایەن شۆرای ئەمنییەتی میللی بەسەریدا سەپاوە هەردەم بەردەوامە لە دەستێوەڕدان و ئاژاوەگێڕی لە وڵاتانی ناوچەو بەرەوپێشبردنی سیاسەتە ئۆتۆمییەكەی بۆ بەدەستهێنان و دروستكردنی چەكی ناوەكی.
هەر بۆیە ئەو دەستێوەردانانەو ئەو شێوە هەڵسوكەوتانە سیمایەكی مەترسیدارو بێمتمانەیییان لە دەسەڵاتی ئێران لە ئاست جیهان و ناوچە دروست كردووە، هەروەها لە بواری ناوخۆییشدا چەواشەكارییەكانی رێژیم بۆ جێبەجێ كردنی ویست و داخوازەكانی بە بێ گوێدان بە ویست و داخوازەكانی خەڵک و سەپاندنی بڕیارەكانی خۆی بە هۆی هەڕەشەو تۆقاندن، گرتن و ئەشكەنجەو كوشت و بڕی خەڵكی ناوخۆی ئێران و قەدەغەكردن و كپكردنەوەی هەرجۆرە دەنگێكی نارەزایەتی و ئازادیخوازی، بەئەمنییەتی و نیزامی كردنی دۆخی ناوخۆی ئێران، خەڵكەكەی لە ئاڵوگۆڕ و هەرجۆرە ئیسلاحات و چاكسازی لەو سیستمە دڵساردو بێهیوا كردووە.
ئەو كردارانە بەگشتی بوونەتە هۆكاری دووركەوتنەوەی خەڵك لە دەسەڵات و بەرزبوونەوەی مەیل و داخوازی بۆ چاكسازی یان ساقت بوونی ئەو دەسەڵاتە لە ئاست ناوخۆیی و زۆر بوونی مەیل و داخوازییەكان بۆ هێنانەسەركاری سیستەمێكی خەڵكی و دێموكرات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە رۆڵ و كاریگەری تەبلیغات و شانۆگەریەكانی دەسەڵات بۆ باندۆڕدانان لەسەر وڵاتانی زلهێز، ناوچەیی، حیزب و لایەنەكان، ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و تەنانەت كەسایەتییە سیاسییەكان بە مەبەستی رەواییدان بە دەسەڵاتەكەی و تێكدانی هەرجۆرە هەولێكی ساختارشكێن یان تێكشكانی هەر جۆرە پلان و بەرنامەیەك كە لە راستای ساقتكردن و لەسەركار لابردنی ئەو دەسەڵاتە لە لایەن خەڵك یان ئۆپۆزیسیۆن یان هەر وڵاتێكی دیكەوە بەڕێوە بچێت.