ئایا گۆڕانێک له سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا به‌ڕێوه‌یه؟
12:36 - 1 رەزبەر 2713
Unknown Author
قادر وریا
په‌روه‌نده‌ی ناوکیی ئێران له شووڕای به‌رزی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه وه‌رگیراوه‌ته‌وه و دراوه‌ته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه. سه‌رکۆماری نوێ به گوتار و ڕاویژێکی نه‌رم و هێمنانه و جیاواز له سه‌رکۆماری پێشوو، له کێشه‌ی ئێران و رۆژاوا له سه‌ر په‌روه‌نده‌ی ناو‌کی ده‌دوێ.
باراک ئۆباما و حه‌سه‌ن روحانی، نامه‌یان له‌گه‌ل یه‌کتر گۆڕیوه‌ته‌وه و هه‌ر دوویان به گه‌شبینییه‌وه، له داهاتووی پیوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا و ئێران ده‌دوێن. خامه‌نه‌یی ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی، باس له پێویستیی \"نه‌رمی نواندنی قاره‌مانانه\"ی کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیمه‌که‌ی به‌رامبه‌ر ڕۆژاوا ده‌کا و ده‌ستی سه‌ر کۆمار حه‌سه‌ن روحانیی بۆ ڕێککه‌وتن له سه‌ر که‌یسی ناوکیی ئاوه‌ڵا کردوه.
له ئاستی نیوخۆێیشدا، نیشانه‌کانی هێندێک گۆڕانی سیاسی به‌دی ده‌کرێن.
سوپای پاسداران که ده‌وڵه‌تی پێشووی له چنگی خۆی گرتبوو و له دوای رێبه‌ری نیزام، وه‌ک به‌هێزترین بڕیارده‌ر له ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی‌دا ده‌ناسرێ، ئێستا له لایه‌ن شه‌خسی خامه‌نه‌یی و له لایه‌ن سه‌رکۆماری تازه‌شه‌وه، داوای خۆتێههڵنهقوتاندن له کاروباری سیاسیی لێ ده‌کرێ. په‌روه‌نده‌ی مووسه‌وی و که‌ڕووبی سپێردراوه‌ته ده‌ستی شووڕای به‌رزی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و پێشبینی ده‌کرێ ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ک بێ بۆ کۆتاییهێنان به ده‌ستبه‌سه‌رییان. کۆمه‌ڵێک به‌ندیی سیاسیی(١١ که‌س) له‌م ڕۆژانه دا ئازاد کراون. به گوێره‌ی هه‌واڵی هێندێک سه‌رچاوه، روحانی داوای کردوه سکاڵای ده‌وله‌ت له سه‌ر هێندێک راگه‌یه‌ن و راگه‌یاندنکار وه‌ربگیرێته‌وه. کۆمه‌ڵێک له به‌رپرسان و کاربه‌ده‌ستانی پێشوو که ده‌وله‌تی ئهحمهدینهژاد و قۆڵی کۆنه‌پارێز داینابوون، له‌سه‌ر کار لادراون و جێگایان به که‌سانێک پڕ کراوه‌ته‌وه که لانیکه‌م به قه‌را ئه‌وانی پێشوو له نێو خه‌ڵکدا بێزراو نین.
هه‌م خه‌ڵکی ئێران و هه‌م دنیای ده‌ره‌وه، چاوه‌ڕوانی پێکهاتنی گۆڕان له سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دان. گه‌یشتنی ده‌وڵه‌تی نوێ به ڕێكکه‌وتنێک له گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه له سه‌ر پرسی ناو‌کی، کاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی گوشاری ده‌ره‌کی له سه‌رڕێژیمی ئێران ده‌بێ. یه‌ک له‌و گوشارانه، گه‌مارۆ ئابوورییه‌کانن که له سه‌ر ئابووریی ئێران و ژیانی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته، کاریگه‌رییه‌کی زۆریان هه‌بووه.
کێشه و ناکۆکیی دنیای ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌سه‌ر پرسی ناو‌کی و هێندێک سیاسه‌تی ناوچه‌یی ئه‌و ڕیژیمه‌یه. به‌ڵام کێشه‌ی خه‌ڵکی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێژیمه، زۆر بواری دیکه‌ش ده‌گرێته‌وه. بێبه‌شی له جۆره‌کانی ئازادی وه‌ک ئازادیی بیروڕا ده‌ربڕین، ئازادیی ده‌ستڕاگه‌یشتن به رایهلکه جیهانییه‌کانی هه‌واڵ و زانیاری، ئازادی و ئه‌منیه‌تی ههلبژێران و هه‌ڵبژاردن، به‌رده‌وامیی سه‌رکوتی سیاسی و نه‌بوونی ده‌ره‌تان بۆ پێکهاتنی حیزب و ڕێکخراوی جۆراوجۆر، زه‌وتکران و پێشێل‌کرانی سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی تاک، سه‌رکوتی ویست و داخوازه نه‌ته‌وه‌یی و فه‌رهه‌نگییه‌کان، درێژه‌ی هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی،دینی،نه‌ته‌وه‌یی و زمانی، ده‌ستبه‌سه‌رداگیرانی سامان و داهاتی وڵات و به کارهاتنی به قازانجی توێژ و گرووپه‌کانی به‌شداری ده‌سه‌ڵات، به‌شێکی که‌م له کێشه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی خه‌ڵکی ئێران له گه‌ڵ ئه‌و ڕیژیمهن.
جارێ زووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ده‌وڵه‌تی تازه ته‌نیا ڕاوێژی خۆی له مه‌سه‌له‌ی ناوکیدا به‌رامبه‌ر دنیا گۆڕیوه یا هه‌ر به ڕاستی ئیراده و بڕیاری چوونه‌پێش تا ئاستی مۆر کردنی ڕیککهوتنیشی پێیه. به‌ڵام گریمان ئامانجه‌که‌ی ته‌نیا کاتکڕین و وه‌دواخستنی گوشاری زیاتر نییه و ده‌توانێ ئه‌و ناکۆکی وکێشه درێژخایه‌نه له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا چاره‌سه‌ر بکا. له ئه‌نجامی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه‌دا، با وای دابنێین گوشاری سه‌رچاوه‌گرتوو له ته‌حریمه‌کان و مه‌ترسیی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ده‌ره‌کی له سه‌ر کۆماری ئیسلامی که‌م ده‌بیته‌وه. به‌ڵام ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له ناوه‌وه کۆماری ئیسلامی له گه‌ڵیان به‌ره‌وروویه، چ لێ ده‌که‌ن؟
کۆماری ئیسلامی، هه‌م له سه‌رده‌می سه‌رکۆماریی هاشمیی ره‌فسه‌نجانی و هه‌م له ماوه‌ی هه‌شت ساڵ سه‌رکۆماریی محه‌ممه‌دی خاته‌می دا،هه‌وڵی دا روخسار و گوتارێکی نه‌رم له خۆی نیشانی دنیا بدا. روخسار‌و گوتارێک که گوشاری ده‌ره‌کی له‌سه‌ر ئه‌و ڕێژیمه که‌م بکاته‌وه و هه‌ر له‌و کاته‌دا ده‌وڵه‌تانی ڕۆژاوا به پێوه‌ندیی بازرگانی و ئابووری له گه‌ڵ ئێران، هیوادار بکا. دیاره ئه‌وه‌نده گۆڕانه‌ی له گوتار و ڕووخساری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی دا پێک هاتبوو، تاکتیکی و ڕواڵه‌تی بوون. به‌و حاڵه‌ش گۆڕان له سیاسه‌ته نیوخۆییه‌کانی ئه‌و ڕێژیمه‌یان له گه‌ڵدا نه‌بوو.
ده‌وڵه‌تی ره‌فسه‌نجانی له نییه‌ت و ماهییه‌تی دا نه‌بوو و ده‌وڵه‌تی خاته‌مییش- به هۆی بوونی دامه‌زراوه هاوته‌ریبه‌کانی سه‌ر به به‌یتی ڕێبه‌ری و کۆنه‌پارێزان و کارشکێنی و پیلانگێڕییه‌کانیان- له توانای دا نه‌بوو. دواتریش که ئهحمهدینهژاد بۆ ماوه‌ی دوو ده‌وره کرا به سه‌رکۆمار، سیاسه‌تی ده‌ره‌کی و ژووره‌وه، هه‌ر دوویان توندڕه‌وانه و پڕ به پێستی یه‌کتر بوون و ئه‌وه‌ی حیسیبی بۆ نه‌کرا، ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی وڵات و خۆگونجاندن له گه‌ڵ ئیراده‌ی نیوده‌وڵه‌تی بوو.
خه‌ڵکی ئێران له ٢٤ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵدا، له نێوان دوو سیاسه‌تی توندڕه‌وانه ومیانهڕهوانه(اعتداڵ)، له ڕێگای ده‌نگدان به حه‌سه‌نی روحانی، ڕیگای دووهه‌میان هه‌ڵبژارد. دیاره بژێره(گزینه)یه‌کی سێهه‌م – ڕیفۆرم یا ڕادیکاڵتر له ڕیفۆرم-یان له به‌رده‌م دا نه‌بوو تا ده‌نگی پی بده‌ن. ئه‌وان له ڕێگای پشتیوانی له به‌رنامه‌ی ڕوحانی و ده‌نگدان به ناوبراو، ته‌نیا توانیان لانیکه‌مێک له ویست و داوا که‌ڵه‌که‌بوو و سه‌رکوتکراوه‌کانی خۆیان بخه‌نه ڕوو.
به واتایه‌کی دیکه پیویستی و نیازی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵی ئێران به گۆڕان و کرانه‌وه له بواره‌کانی سیاسی، ئابووری، کولتووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و هتد زۆر له‌وه زیاتره که به‌رنامه و دروشمه‌کانی ڕوحانی له‌سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردن له خۆی دا جێی کردبوونه‌وه. ئه‌گه‌ر گۆڕانی سیاسیی سه‌رده‌می سه‌رکۆماریی ڕوحانی ته‌نیا له نه‌رمینواندن له پرسی ناو‌کی به‌رابه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تی دا خۆی ببینێته‌وه و چاوخشاندنه‌وه به سیاسه‌ته نیوخۆییه‌کانی ئه‌و ڕێژیمه‌ی به دوا دا نه‌یه، هیوای پێکهاتنی گۆڕانی سیاسی له ڕێگای هه‌ڵبژاردن و سندووقه‌کانی ده‌نگدان که ئه‌مساڵ جارێکی دیکه له نێو خه‌ڵکی ئێران دا سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه، به یه‌کجاری ده‌مرێ و خه‌ڵکی ئێران ناچار ده‌بن ڕێگای دیکه بۆ ڕزگاربوون له زیاتر له سێ ده‌یه دیلی و ژیانی بنده‌ستی و بیبه‌شی بدۆزنه‌وه.
گومانی تێدا نیه بێ له گۆڕێدابوونی بزووتنه‌وه‌ی چین و توێژ و به‌شه جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵ و پێداگرتن و شێلگیربوونیان له سه‌رماف و ئازادییه زه‌وتکراو و ویست و داخوازه سهرکوتکراوهکانیان، بێ هاتنه‌وه مه‌یدانی خه‌ڵک له ده‌رفه‌ته‌کانی داهاتوودا وسه‌رخستنی ئیراده‌ی خۆیان به سهردهسهڵاتداراندا، به‌ڵێنه‌کانی روحانی و چاوه‌ڕوانیی پێکهاتنی گۆڕان له سیاسه‌ته‌کانی تا ئێستای کۆماری ئیسلامی، نایه‌نه دی و ده‌که‌ونه ژێر ژیله‌مۆی فه‌رامۆشی.
هه‌ربۆیه ئه‌وه‌ی به‌ر له هه‌ر فاکته‌رێکی دیکه، هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان به تایبه‌تی و خه‌ڵکی ئیران به گشتی ده‌بێ پشتی پێ ببه‌ستن و هه‌وڵی به هێزکردنی بده‌ن، خه‌بات و بزووتنه‌وه‌کانی نێو هه‌ناوی کۆمه‌ڵگایه.