ئایا نەوەی نوێ بە واتای بیری نوێ دێت! (بەشی چوار(کۆتایی)
12:48 - 17 سەرماوەز 2714
Unknown Author
ئاریتما مو‌حەممەدی
(بیروهزری نوێ بە مەزنترین ویستگەی خێراگۆڕیی ژیان پێناسە دەکرێت و ئامانج لەوەش تەپاوتل کردنە بە زانست و ژیانبینیی مرۆڤەکان و هێنانەئارای گۆڕانکاری و ڕووداوی نوێ؛ ئاریتما مو‌حەممەدی)
نەوەی نوێ و پێناسە؛
پێناسەی نەوه‌ی نوێ به‌شێوه‌یه‌كی زانستیی ئه‌وه‌یه‌کە هه‌ر کەسایەتییه‌كی نوێخواز بەبێ لەبەرچاو گرتنی تەمەن ڕۆڵی گرینگ و چارەنووس‌ساز لەنێو کۆمەڵگەدا دەگێڕێت و بیروهزری نوێ دێنێتە کایەوە و کێشەکان بەرەو چارەسەریی دەبات و بە هزروبیری خزمەت بە کۆمەڵگە دەکات و کۆمەڵ به‌ره‌و‌گەشانه‌وه‌ی سیاسی، زانستی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری دەخاتەڕێ و دەبێتە پێشەنگ و پێشڕەوی گەل و‌له‌ڕۆژگارەکانی دژوار و پڕ لە هەوراز و نشێودا هیوای ترووسكایی و ڕووناکیی کۆمەڵگە دەبێت، هاوکات هەمیشە ئاسانترین ڕێ بۆ چارسەریی کێشەکان دەدۆزێتەوە و ته‌نیا به‌بیری‌تیژ و وردی له‌که‌سایەتییەکانی دیکە جیا ده‌كرێته‌وه و هەردەم بۆ پێشکەوتنی زانست و باییخە کۆمەڵایەتییەکان بەپەرۆشە، بە ئەزموون و زەین زیندووه‌و هەمیشە لە هەمبەر ڕەخنەکان بیری بەرفەراوان و کراوەیه‌و ڕەخنەی زانستیی و تاییبەت بەژیانی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگە بە بنەمای پێشکەوتن و هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی كۆمه‌ڵ ئەژمار دەکات و به‌هۆكاری ژیریی و وردبینیی تاكی کۆمەڵگە پێناسه‌ی ده‌كات و ڕەخنەی ڕووخێنەریش به‌هۆكاری بوونی كێشه‌ی مه‌زن و قووڵ له‌کۆمەڵگە و درزی پان و به‌رین له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵ هەژمار ده‌كات. ئەو كه‌سایه‌تییانه‌ی کە ئەو تاییبەتمەندییانەیان هەیە و خوێندنه‌وه‌ی زانستیی و نوێ و گونجاو بۆ دۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی کۆمەڵگە دەکەن، به‌نەوەی نوێ پێناسە ده‌كرێن، چونكه هزریان‌داهێنه‌ری خوێندنه‌وه‌ی نوێ بۆ كێشه‌كانی کۆمەڵگەیه، نەک قووڵ کردنەوەی قەیرانەکان. مەزنترین تاییبەتمەندی نەوەی خاوەن هزر و تیژبین ئەوەیە کە قەیران بە قەیران چارەسەر ناکات. بەڵکوو هەوڵی داڕشتن و دامەزراندنی بزووتنەوەیەکی زانستی و جڤاکی دەدات و لەو رێگەیەوە تێدەکۆشێت کە ئارەستەی سیاسەت و ستراتیژی سیاسیی کۆمەڵگە بگۆڕێت و تۆکانی بلیمەتی کۆمەڵگە ببووژێنێتەوە و چالاک بکاتەوە.
هاوکات سەرمایە بە یەکێ لە کۆڵەکەکانی پێشکەوتن و پێشخستنی ژیانی ئابووریی کۆمەڵگە پێناسە دەکات، ئیزن بەوە نادات کە سەرمایە ژیانی کۆمەڵگە داگیر بکات و کاریگەری لاواز لەسەر ژیان و گووزەرانی کۆمەڵگە بە چەشنێکی نەرێنیی دابنێت. چونکە ئەوە یەکێتیی نێوان پێکهاتەکانی کۆمەڵگەیە کە دەبێتە هۆی ئەوەکە ژیانێکی جڤاکیی لەناخی کۆمەڵگەدا جێگیر بکرێت. گشتگیر بوونی سەرمایە بناغەی پەیوەند و باییخە کۆمەڵایەتییەکان لاواز دەکات، دەرئەنجامی ئەوەش دابەشبوونی کۆمەڵگە بەسەر چەندین چینی نایەکسان و دژبەیەکە کە هەمیشە پێناسەی چین و پێکهاتەکان جیاوازیی بنەڕەتیی بەخۆیانەوە دەبینن و خوێندنەوەی کێشەکانی هەر چین و پێکهاتەیەکیش لەگەڵ شرۆڤەی ئەوەی دیکە پڕ لە جیاوازی نایەکسان دەبێت. ئەمەش بەختەوەی کۆمەڵگە تێک دەشکێنێت و ئامانجی بنەمایی خۆی ناپێکێت. ژیان لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا خووڵقی قەیرانە و تێپەڕاندنی قەیران بە قەیرانە. هیند یەکێ لەو وڵاتانەیە کە لەگەڵ ئەوەدا مەزنترین وڵاتی دیموکراتییە لە جیهان، بەڵام خاوەن کۆمەڵێکی بەختەوەر نییە، بەختەوەر بەو واتایە کە دۆخی ژیانی پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە نایەکسانە و ئابووریی و سەرمایە ڕۆڵی نەرێنیی تێدا دەگێڕێت. ئەگەر نەوەی خاوەن هزر خوێندنەوەیەکی نوێی زانستیی بەلەبەرچاو گرتنی دۆخی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیی ئەو وڵاتە نەکەن، ژیانی دژوار چارەنووسی بەشێکی مەزن لە پێکهاتەکانی ئەو کۆمەڵگەیە دەبێت و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کێشە و قەیران پەرە دەستێنێت و گەشەسەندنی کۆمەڵایەتیی قۆناغەکان بە چەشنێکی خۆماڵیی و سرووشتیی تێپەڕ ناکات.
نەوه‌ی نوێ ئەمڕۆیی بیر ده‌كاته‌وه، بە واتای ئەوە نییە ئەو کەسەی کە ئەمڕۆ لە دایک دەبێت نه‌وه‌ی نوێیه، نه‌وه‌ی نوێ له‌فه‌لسه‌فه‌ی نوێ سه‌رچاوه‌ده‌گرێت و بنه‌مای ئه‌و هێز و وزه‌زانستی و هزرییانه‌یه کە ئاڵوگۆڕی مەزن و کاریگەر، گرینگ و چارەنووس‌ساز لەنێو کۆمەڵگەدا دەخوڵقێنێت و دەیان بزووتنەوەی هزری، سیاسی و مەدەنی به‌دوای خۆیدا ڕاده‌كێشێت و ساز دەکات و ده‌بێته‌هۆی كرانه‌وه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی لە کۆمەڵگەدا. زانست و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و هزریی ئەمڕۆ بەرهەمی تێكۆشانی مرۆڤی ئەمڕۆیی نییە، بەڵکوو به‌شێك له‌و زانسته‌لە قووڵایی مێژووەوە سەرچاوە دەگرێت کە ده‌یان فیلسووفی مەزن ڕۆڵیان تێدا گێڕاوە و لە پێناویدا تێكۆشاون. کەواتا لە هیچ سەردەم و قۆناغ و دۆخێک‌دا مرۆڤی ئەو سەردەمە بە نەوەی نوێ پێناسە ناکرێت، چونکوو نەوەی نوێ بەواتای هزری نوێ دێت کە تەپاوتل بە قۆناغەکانی مێژوو دەکات و ئاڵوگۆڕە قووڵەکان پێك دەهێنێت و كاریگه‌ریی قورس له‌سه‌ر مێشك و هزری مرۆڤەکان داده‌نێت و بەرهەمی نوێ دەخاتەڕوو کە نەوەی داهاتووتر دەتوانێ شرۆڤەكاری پتری بۆ بکات و پەیامەکە وەک خۆی ببیستێ و لێی تێبگات و لێکۆڵینەوە و تۆژینەوەی بنه‌مایی لەو پێناوەدا ئەنجام بدات. هاوکات مرۆڤی هه‌ر سه‌رده‌مێك به‌پێی دۆخ و هه‌لومه‌رجی ئەو کۆمەڵگەیەی کە ژیانی تێدا دەکات ده‌توانێ كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی مه‌زن بهاوێژێت و سه‌ره‌تای گۆڕانكاری و ڕێفۆرم ده‌ست پێبكات، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش ده‌بنه‌هۆی ئه‌وه‌كه‌لە ئاکامدا گۆڕانكاریی ڕیشه‌یی بێته‌كایه‌وه‌و بیروهزری نوێ له‌دایك ببێت. به‌كۆی ئه‌و هه‌وڵدانه‌هه‌مه‌لایه‌نه‌كه‌ده‌بێته‌هۆی گۆڕانكاری قووڵ و سیستەم و كولتوورێكی نوێ درووست ده‌كات و ئاڵوگۆڕه‌كانیی هه‌موو قوژبنێكی کۆمەڵگە ده‌گرێته‌وه، بیری نوێ ده‌وترێت، هه‌روه‌ها ئه‌و تاك و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه‌ده‌بنه‌هۆی گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له‌کۆمەڵگە و ڕێفۆرم و گۆڕانكاری نوێ ده‌هێننه‌كایه‌وه‌و داهێنانی بیروهزری نوێ ده‌كه‌ن، پێکهێنەری تاییبەتمەندییەکانی هزری نەوەی نوێن.
ئه‌ركی نه‌وه‌ی نوێ؛
ئەرکی نەوەی نوێ ئەوەیە کە بیروهزری نەبێتە پەیجە و کەرەستە بۆ سەرخستنی کەسانی هەلپەرست و گەندەڵ و دەست بەسەردا گرتنی دەسەڵات لەلایەن ئەو چەشنە کەسانەوە کە بنەمای هزرییان لەسەر پێوەری گەندەڵی و سەرمایە دانراوە. نەوەی نوێ بنەمای هزر و کار و تێکۆشانی دەبێ لەسەر تیژیی زانست و سیستەم، ڕێکخراو و جڤاک دامەزرابێت و هەموو هەوڵەکانی لە پێناو نوێگەریی و نوێبوونەوە، خزمەت و تێکۆشان بەگەل و وڵات بێت. نەوەی نوێ بەواتای هزر و بیری نوێ دێت کە کۆمەڵگە لە دۆخە نالەبار و هەلومەرجە کێشاوییەکان ڕزگار دەکات.
ئەرکی نەوەی نوێ ئەوەیە کە بنەمای نوێ بۆ خزمەتکردن دابڕێژێت و هەمیشە پێشەنگی ڕزگاریی کێشەکان بێت و دۆخە تاییبەت و هەلە مێژووییەکان بقۆزیتەوە و ڕێگه‌چاره‌ی نوی بۆ ئه‌و قەیرانانه‌پێ بێت کە كۆمه‌ڵ لە چارەسەرکردنیان بێ هیوا بووە. نەوەی نوێ شۆڕشی نوێ هەڵدەخات و ڕژیمە زاڵ و دیکتاتۆرەکان دەڕۆخێنێت و برەو بە کرانەوەی سیاسیی و کولتووری دەدات و پێشڕەوی گەل بۆ ئاوەدان کردنەوەی وڵات ده‌بێت. نەوەی نوێ بە واتای قوربانیدان بۆ دەستبەرکردنی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەری کۆمەڵایەتیی لە کۆمەڵگە دێت، نەوەی نوێ ئەو هێزە ڕزگارکەرەیە کە ئەرکی قورس لە پێوەندی بە کۆمەڵ لە ئەستۆ دەگرێت و زانست بە سەرچاوەی یاسا و ماف، ویست و داخوازی و خزمەتکردن ئەژمار دەکات و لێکۆڵینەوە و تۆژینەوە بە سەرچاوەی چارەسەریی کێشەکان و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی رێگەچاره‌ی بنه‌ڕه‌تیی پرسەکانی ئاڵۆزی کۆمەڵگە پێناسە دەکات. نەوەی نوێ گۆڕانکاریی نوێ لە زانستی ڕۆژدا دێنێتە گۆڕێ و پەرە بە زانست لە بوارەکانی جیاواز دەدات.
ئه‌ركی نه‌وه‌ی نوێی كوردستان؛
لە کۆمەڵگەی کوردستانیشدا بەهەمان چەشن، نەوەی نوێ ئەرکی مەزنی لە ئەستۆیە، ئەرکی ڕزگاركردنی نەتەوەیەکی بندەست لە ژێر دەستیی و بووژاندنەوەی کو‌لتوور و ناسنامەی نەتەوەیی، زمان و ئەدەب و ڕەسەنایەتی ئەم گەلەی پێ سپێردراوە، ئەوەش ئەرکێکی قورس و هاوکات گرینگ و مەزنە، پێوەندی بە پێشگیری لە توانه‌وه‌و لەنێوچوونی نەتەوەی کوردەوە هەیە. کەواتا نەوەی نوێ لەگەڵ ئەوەدا کە پێویستی بە هێز و هزر، بناغە و بنەمای نوێ هەیە کە دەبێ لە کۆمەڵگەی کوردستاندا ساز و جێگیری بکات، هاوکات پێویستە کە لە تێکڕای ئاستە جیاوازەکانی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی، سیاسیی و مەدەنییدا خۆی بەسەر گەندەڵی بسەپێنێت، هەروەها ده‌بێ لەو پێناوەشدا ئامادەی قوربانیدان بێت، بۆیه‌پێویستی بە پشوو درێژی هەیە. یەکێ لە کێشەکانی نەوەی نوێ لە کۆمەڵگەی ئەمڕۆی کوردستاندا ئەوەیە کە هەمووان تێکەڕا خۆیان بە پێشڕەو و نوێگه‌را و به‌پێشه‌نگی بیروهزری نوێ پێناسه‌ده‌كه‌ن و کۆمەڵگە لە ئاست هەوڵەکانیان بە قەرزدار دەزانن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ی نوێ خاوه‌نی بیروهزری نوێ بێت نابێ‌کۆمەڵگە به‌قه‌رزداری خۆی ئەژمارکات، ده‌بێ بنه‌مای هزریی و كار و چالاكییه‌كانی ئه‌وه‌نده‌به‌هێز و ڕوون بن كه ببێته‌هه‌وێنی‌گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تیی له‌کۆمەڵگە و ڕای گشتیی بگۆڕێت و کۆمەڵ لە ئاست کێشە و دۆزینەوەی چارەسەرییەکان بە قەرزداری خۆی هەژمار نەکات.
ئەوە کۆمەڵ و کۆمەڵگەیە کە نەوەی نوێ و بیروهزری نوێ بەرهەم دەهێنێت و هەموو تاکێکی کۆمەڵگەش لە ئاست گەشەسەندن و پێشخستنی کۆمەڵەکەی ئەرکی لەسەر شانە. کۆمەڵگە خاوەن تێکڕای ڕووداوەکانی نێو کۆمەڵگەیە و ڕووداوەکانی کۆمەڵیش بەهۆی هزر، ئەرک، پیشە و هەست بەبەرپرسیارێتی کردنی دانیشتووانی کۆمەڵگە ڕوو دەدات. کەواتا ئەوەی کە لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدات، هۆکاری پاڵپێوەنەری هەیە، پێشکەوتن یانخود پاشکەوتنی کۆمەڵگە پێوەندی بە ئاستی تێگەییشتنی دانیشتووانی کۆمەڵگەوە هەیە کە دەلاقەی ڕوانینییان لە کام ئاستی گەشەسەندنی هزریی و کۆمەڵایەتیی دایە. هەروەک چۆن زانستی فیزیک، کیمیا و بیرکردنەوەی فیلسووفەکانی مەزنی جیهان ناتوانێت زانستی پشت سازکردنی ژیانی سرووشت و تێکڕای ژیانی زیندەوەرەکانی سەرگۆی زەوی و گەردوون و هەموو پێکهاتەیەکی ژیان و کەون پێناسە بکات و تەنانەت هیچ زانستێک ناتوانێ هۆکاری چالاک نەبوونی بەردەوامیی سلولەکانی لەشی زیندەوەر کە هۆکاری بنەڕەتیی پیربوون و مردنە شرۆڤە بکات و ناتوانێ کە درووست بوونی ژیانی سرووشت و زیندەوەرەکان و پێکهاتەی کەون بە چەشنێکی سرووشتی و خۆزا بسەلمێنێت. من هێزی یەکەم و بنەڕەتیی و سەرەکیی پشت هەموو پێکهاتەیەکی کەون، ژیانی زیندەوەر و سرووشت و گەردوون لە هێزی خودا واتە اللە پێناسە دەکەم و پێم وایە هێزی یەکەم کە خوڵقێنەری هەستیی و زانست و ژیانی زیندەوەرەکان و پێکهێنەرەی پێکهاتەی هەموو کەونێکە لە هێز و زانستی اللە خۆی دەبینێتەوە. هاوکات وتەی هەموو فیلسووفەکانیش تەنیا لە چوارچێوەی تیئۆریدا پێناسە دەکرێن. بەهەمان چەشنیش ڕووداوەکانی نێو کۆمەڵگەش پێوەندی بە ئاستی تێگەییشتنی مرۆڤەکانەوە هەیە و مرۆڤەکان لە ئاست پاشکەوتوویی کۆمەڵایەتیی و زانستیی کۆمەڵگەکەیان بەرپرسیارن. پێویستە بە دوای چارەسەری کێشەکان لەنێو خودی کۆمەڵگەکەیاندا بگەڕێن، چونکە هەموو تۆیەکی چارەسەری لە کۆی پێکهاتەکانی کۆمەڵگەدا بەدی دەکرێت.
كاتێك لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه‌و چاوێكی خێرا به‌ڕه‌وتی ڕووداوه‌كانی مێژوودا ده‌خشێنین ده‌یان كه‌سایه‌تیی فیلسووف و مێژوویی به‌رچاومان ده‌كه‌ون كه‌له‌لایه‌ن کۆمەڵگەكانیانه‌وه‌به‌هۆی هێنانه‌ئارای گۆڕانكاری نوێ له‌دۆخی ژیان و هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی ده‌لاقه‌ی ڕوانینی‌کۆمەڵگە كوژراون و به‌ردباران كراون و بوونه‌ته‌قوربانی هێنانه‌كایه‌ی ڕه‌وت و ڕووداوی نوێ. یه‌كێ له‌تاییبه‌تمه‌ندییه‌هه‌ره‌به‌هێزه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ و كه‌سایه‌تیی تیژهزر ئه‌وه‌یه‌كه‌هه‌میشه‌ئاماده‌ی قوربانی دانه‌و له هه‌ر هێرشێك كه‌ده‌كرێته‌سه‌ری سڵ ناكاته‌وه‌و‌گوشاره‌كان له‌بیروبڕواكانی پاشگه‌زی ناكا‌ته‌وه‌و تا گه‌ییشتنه‌ئامانج و ئاكام درێژه‌به‌و ڕێگه‌یه‌ده‌دات كه‌به‌دیهێنه‌ری خه‌ون و خه‌یاڵەکانێتی. ئه‌وه‌بیروهزری نوێیه‌كه‌هه‌میشه‌ئاره‌سته‌ی ڕووداوه‌كان ده‌گۆڕێت و بنه‌مای نوێ ده‌هێنێته‌كایه‌وه‌و كۆتایی به‌کێشەکان دەهێنێت و دژه‌هزری و پاشكه‌وتوویی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی بنکۆل و بنبڕ دەکات و ده‌لاقه‌یه‌كی نوێ و به‌رفه‌راوان به‌ڕووی کۆمەڵگە و ژیان ده‌كاته‌وه‌و گۆڕانكاری له‌ژیانبینیی مرۆڤه‌كاندا له‌پێوه‌ندی به‌پرس و باسه‌كانی جیاوازی نێو کۆمەڵگە پێک دەهێنێت. بیروهزری نوێ به‌یه‌كه‌م ویستگه‌ی خێراگۆڕی ژیان پێناسه‌ده‌كرێت و ئامانج لە بیروهزری نوێ تەپاوتل کردنە بە ئارەستەکانی دۆخی ژیان و زانست بە مەبەستی هێنانەئارای خەونی ژیانبینیی نوێ و گۆڕانکاری لە ڕەوتی رووداوەکان و پەرەسەندنی ئاستی گەشەسەندنی کۆمەڵایەتیی و زانستیی و تەنانەت سیاسییش لە هەموو بووارەکان دا.
ڕۆڵی نەوەی نوێ؛
دەبێ نەوەی نوێ ڕۆڵی گرینگ و چارەنووس‌ساز لەنێو کۆمەڵگە و بزووتنەوەکانی سیاسیی و مەدەنییدا بگێڕێت و بەسەر بیری چەقبه‌ستوو و سیستەمی داخراوەیی و نازانستییدا زاڵ بێت و ئەو بیرە کە پێی وایە ئەوە تەنیا سەرمایە و قورخکەرانی جمگەکانی دەسەڵات و بەڕێوەبەرایەتین کە پێشڕەو و پێشەنگی خەبات و تێکۆشانی بزووتنەوەی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن وەلا بنێت و ئاڵوگۆڕ بەسەر بنەما سیاسیی و ستراتیژییەکانی پێکهاتەی دەسەڵات بهێنێت و كۆتایی به‌ناوه‌ندخوازی سیاسیی و ڕێكخراوه‌یی بهێنن و سیستەمێكی نوێی جڤاكیی كه‌نوێنه‌رایه‌تیی تێكڕای کۆمەڵگە به‌هەموو پێکهاتەکانییەوە بكات، پێك بهێنن.
هه‌نووكه‌زۆربەی ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە کوردستانیشەوە ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌ندام و لایه‌نگرەكانی خۆیان ده‌كه‌ن و باییخ به‌ڕوانگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی حیزبیی ناده‌ن و بگرە بیروبۆچوونی كه‌سایه‌تییه‌كان له‌دژی ڕێكخراوه‌كانیان پێناسه‌ده‌كه‌ن. ئه‌م دۆخه‌كه‌کۆمەڵگەی كوردستان تێپه‌ڕی ده‌كات، دۆخێكی مه‌ترسیداره‌و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌یی، پڕۆسەی ئاشتیی کۆمەڵایەتیی و کو‌لتوور و دابونەریت داده‌نێت، چونكه‌ئه‌مڕۆ کۆمەڵگەی كوردستان بووه‌ته‌کۆمەڵگەیه‌كی حیزبیی و كۆمه‌ڵی كوردستان لە نێوان حیزبەکاندا دابه‌ش كراوه، چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و دۆخه‌ش پێویستی به‌شۆڕشێكی هزریی نوێ هه‌یه‌كه‌وه‌ك ڕه‌شه‌با هه‌ڵكات و سیستەم و چوارچێوه‌ی كۆنی ستالینیی ڕێكخراوه‌یی هه‌ڵته‌كێنێت، به‌و چه‌شنه‌هیوای گۆڕانكاری نوێ له‌و حیزبانه‌به‌دی ده‌كرێت. ئه‌وه‌ش به‌شۆڕشێكی كولتووریی ده‌كرێت و‌ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ی نوێ به‌هێز و وزه، هزری ڕۆژ و سه‌رده‌م ته‌یار بێت، ده‌توانێت ڕۆڵی گرینگ و پڕ باییخ له‌و پێوه‌ندییه‌دا بگێڕێت. بێگومان پارتەکانی سیاسیی کوردستان بەشێک لەو بۆشاییە سیاسیی و کۆمەڵایەتییانەی گۆڕەپانی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی ئەمڕۆی کوردستانیان پڕ کردووەتەوە، بەڵام دەبێت پارتەکان لەژێر هەژموونی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و بیروبڕواکانی کۆمەڵگەش دەرنەچن و کرانەوەی سیاسیی پتر بەخۆیانەوە ببینن و پەل ڕاکێشن بۆ سرنج‌دان بە سرنجی نوێخواز کە بەرهەمی هەوڵ و تێکۆشانی نەوەی تێژهزری کۆمەڵگەیە. دەبێ گرینگیی و باییخ بە تۆی گەشەسەندی کۆمەڵگە بدرێت و هەموو کۆمەڵێک تۆی پێشکەوتن و چالاکبوونی تێدا بەدی دەکرێت، گرینگ ئەوەیە کە تۆکان چالاک بکرێن و وزەی پێویستیان بۆ خۆڕێکخستنەوە دابین بکرێت.
سەرکەوتن لە خۆناسینەوە دەست پێ دەکات؛
کۆمەڵگەی گەشەسەندوو کۆمەڵگەیەکە کە تۆی پێویستی بۆ گەشەپێدان هەیە و قەد هاوردە ناکات، تۆی هاوردە لەگەڵ سرووشتی خۆیدا سازگارە و لە دۆخ و هەلومەرجی جیاواز و نەناسراودا سەرکەوتن مسۆگەر ناکات. هەر تیئۆری و فەلسەفەیەکی هزریی و کۆمەڵایەتیی تاییبەت بە دۆخی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی وڵات و ناوچەیەکی تاییبەت، پێی ناوەتە گۆڕەپانی تۆژینەوە، بۆیە هەلومەرجەکان و دۆخی ژیانی کۆمەڵگەکان جیاوازن و لەگەڵ یەک تەبا نین. ناکرێ کۆمەڵگەی کوردستان لە تیئۆری و فەلسەفەکانی فیلسووفەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای دوور کەڵک وەرگرێت، بێگومان گەلێک فەلسەفەی هزریی فیلسووفگەلی کورد بوونیان هەیە کە بەشێکی مەزن لە مێژوو و ڕابردووی کوردستان لەخۆ دەگرێت. پێویستە تۆی ئەو هزرانە چالاک بکرێن و گەشەیان پێ بدرێت. کۆمەڵگەی کوردستان قەد بە مانیفیستی مارکس و هزری مائۆ و دەیان کەس و کەسایەتیی فەلسەفیی و هزریی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات کێشەکانی چارەسەر ناکرێت، چونکە ئەو فەلسەفە و هزرانە قەیرانن و بەرهەمی قەیراناویی بۆ کۆمەڵگە بەجێ دەهێڵن. کوردستان و میزوپۆتامیا هەزاران ساڵە مێژوو ئەزموون دەکەن و سەدان فیلسووف و زانستپەروەری خوڵقاندووە و درووست کردووە. گرینگ ئەوەیە کە ئێمە کوردی بیر بکەینەوە و کوردانە لە میژووەوە فێر بین.
دەبێ لە مێژووێکەوە فێر بین کە دەستنووسی خۆمانە و بەرهەمی لێکۆڵینەوە و تۆژینەوەی هزری خۆمانە. ئێمە ناتوانین کەڵک لەو مێژووە وەرگرین کە دەستنووسی داگیرکەران و مێژووناسانی دەرەکییە. چونکە تێکڕای دەستنووسەکان دەستکاری کراون و وەک خۆیان نەماون. هەموو مێژووناسێکیش باییخ بە ڕۆڵی گەلەکەی دەدات و لە بەرژەوەندی نەتەوەکەی دەنووسێت، کەواتا مێژووێک بۆ ئێمە بەنرخ و گرینگە کە دەستنووسی خۆمان و بەرهەمی هەڵکۆڵینی خۆمان بێت. ئەو مێژووە ڕێگەی داهاتوو و چارەسەر کردنی کێشەکان پێشان دەدات. ئێمە تاکوو ئیستاش فیلسووفانی کورد و هزربیرانی مەزنی کورد ناناسین و ئەوەی کە دەیزانین و دەیناسین لە زمانی بێگانەکانەوە دەستمان کەوتووە و بەدەستمان گەییشتووە.
فێربوون لە خۆناسینەوە دەست پێ دەکات، چارەسەری هەموو کێشەیەکی کۆمەڵگە و ناسینی تۆی گەشەسەندنی خۆماڵیش لە خۆناسینەوە تێپەر دەبێت. ئێمە تاکوو خۆمان و نەتەوەکەمان، ڕابردوو و مێژوو، کەسایەتییەکانی میژووی خۆ و زانست و هزری خۆمان نەناسین، دژوار و ئەستەمە کە ڕێگەی سەربەخۆبوون بدۆزینەوە و سەرەتای ڕێی ڕزگاربوون لە کێشەکان دەستکەوێت. سەرکەوتن لە پەنابردن بۆ فەلسەفەی فیلسووفەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات دەست ناکەوێت.
سەرکەوتن لە هەڵکۆڵینی هزری خۆ و هەوڵ و تێکۆشانی وزەی هزریی خۆمان دەردەکەوێت. پشتئەستوور بە فەلسەفەی هزریی کۆمەڵگە سەرەتای هەموو دەستکەوتێکی کۆمەڵایەتیی، نیشتمانی و بەدی هاتنی بەختەوەریی گشتییە. لە فەلسەفەی زانستیی، شیعر و ئەدەب، داستان و چیرۆکی کوردییدا لەگەڵ گەڵێک ڕووداو، تارمایی و بەسەرهاتی مێژوویی ئاشنا دەبین. بۆ ئاشنابوون و تێگەییشتن لەو فەلسەفە زانستیی و کۆمەڵایەتییانە پێویستە کە نووسەرانیان بناسین، تاکوو لە نێۆڕۆکی هزریان تێبگەین. تێپەربوون بەسەر ئەو نووسراوانە و هەوڵنەدان بۆ دۆزینەوەی هزر و فەلسەفەکانیان تەنیا شیعر و چیرۆک یانخود داستانێکی وشک و ناتەواومان بۆ دێڵێتەوە. تاکوو هەنووکە سەدان کتێب و نووسراوەی دەیان کەسایەتیی مەزنی مێژوویی و فەلسەفیی کورد ونە و کەس لە شوێنی بوونیان ئاگادار نییە. بەشێکی سەرەکیی مێژووی کورد و چارەسەری کێشەکانی کوردستان و ڕێگەی داهاتووی نەتەوەی کورد لە کتێب و زانستی ئەو فیلسووفە بێ‌ناو و ونانەدا خەوتووە. هەر هەوڵێکی ڕاچڵەکێنەر بۆ دۆزینەوەی ئەو زانست و مێژووە ئاماژەی سەرکەوتنە. وڵاتانی پێشکەوتوو لە ئەورووپا پێش ئەوەکە سەرکەوتن بەدەست بهێنن، بەدوای مێژوویاندا گەڕان و ڕێچکەی مێژووییان دۆزییەوە، یانخود ساز کرد و باوەڕییان پێی هێنا، سەرکەوتنی ئەو وڵاتانە و بەدەست هێنانی زانستی ڕۆژ و کەوتنەڕێی چەرخی پیشەسازی لە ئەورووپا لەپاش قۆناغی خۆناسینەوە دەستی پێ‌کرد.
کۆی تۆژینەوە؛
ئه‌و بزووتنەوانەی كه‌هه‌وڵ ده‌ده‌ن كاریگه‌ری به‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی و تاكی خاوه‌ن بیروهزر دابنێن، ڕێ لە پێشکەوتنی کۆمەڵگە دەگرن و هیوایان به‌چاكسازی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی نییه‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئه‌و وڵاتانه‌ش نایهه‌وێت كه‌گۆڕانكاری قووڵ و نوێ ڕوو بدات، چونكه‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی خۆیان له‌ژێر مه‌ترسی و هەڕەشەدا ده‌بینن، ئه‌وه‌ش له‌وڵاتانی جیهانی سێیه‌م و بە تاییبه‌ت لە ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی گه‌ورەدا‌باوه‌و كوردستانیش‌له‌و جوگرافییایه‌دا هه‌ڵكه‌وتووه. ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگرین كه‌پێناسه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌کۆمەڵگە به‌کۆمەڵگە جیاوازه‌و دۆخی ژیان و هه‌لومه‌رجی جوگرافی و سیاسیی كاریگه‌ری له‌سه‌ر داده‌نێت، بۆیه‌ناكرێ ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌كه‌له‌نه‌وه‌ی نوێی وڵاتانی پێشکەوتوو هه‌مانه‌هه‌مان چاوه‌ڕوانیمان له‌نه‌وه‌ی نوێی كوردستانیش هه‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌نا كه‌ئێمه‌بنه‌مای هزرییمان لاوازه، پێچه‌وانه‌بنه‌ما هزرییه‌كانی ڕۆژئاواش له‌شارستانییەتی زاگرۆس و میزوپۆتامیاوە سەرچاوە دەگرن. به‌ڵكە له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌كه‌نه‌وه‌ی نوێی كوردستان كه‌ره‌سته‌و ڕاگه‌یاندنی به‌هێز و سه‌ربه‌خۆی له‌خزمه‌تدا نییه‌و ڕووداوه‌كان خێرا ڕوو ناده‌ن و قه‌یرانه‌كان پێویستیان به‌بنكۆڵ کردنی زیاتر هه‌یه و کەرەستەی سەردەم و تێکنۆلۆژییش لەو پێوەندییەدا ڕۆڵی سەرەکیی و مەزن دەگێڕێت، ئەوەی کە نەوەی نوێی کوردستان لێی بێبەشە.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێت كه‌دۆخی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی چاره‌سه‌ر بكرێت و دەرفەتی نوێ و یەکسان بۆ هەمووان دەستبەر بکرێت و کۆمەڵگەش گۆڕانکاری قووڵ بەخۆیەوە ببینێت، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی لە ناوچەکە گۆڕانکاری قووڵ و بنەڕەتیی ئەزموون بکات، ئەوەش کاتێک مسۆگەر دەبێت کە دەسەڵات و ڕێکخراوە سیاسییەکان گوێچکە بۆ نه‌وه‌ی خاوه‌ن هزر بگرن و باییخ بە پێشنیار و ڕاسپارده‌كانیان بدەن و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌نه‌وه‌و درزی نێوان ده‌سه‌ڵات و کۆمەڵگە پڕ بكه‌نه‌وه. به‌و چه‌شنه‌ئه‌و دیواره‌مه‌زن و به‌رزه‌كه‌كه‌وتووه‌ته نێوان ده‌سه‌ڵات و کۆمەڵگە ده‌ڕۆخێت و سه‌ره‌تا و ده‌سپێكێكی نوێ كه‌پڕه‌له‌متمانه‌له‌نێوان هه‌ردوولادا درووست ده‌بێت. ئەوەش کۆتایی بە هزری؛ گەندەڵ، سەرمایەخوازی دەسەڵاتخواز و دەسەڵاتخوازی سەرمایەخواز، قورخکەری سەرمایە و دەسەڵات، داماڵینی سەربەستیی لە پێکهاتەکانی کۆمەڵگە، ژینگەی گەندەڵ، ڕووخاندنی کۆڵەکەکانی کۆمەڵگە، ئاڵۆزکردنی دۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسی کۆمەڵ دەهێنێت و نەوەیەکی خاوەن هزروبیر و خاوەن بۆچوون ڕەوانەی گۆڕەپانی خزمەت کردنی کۆمەڵگە دەکات و بزووتنەوەکانی کۆمەڵایەتیی و جڤاکیی کە هێزی یەکەم و دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی گەلن ئارەستەی ستراتیژییەکانی کۆمەڵگە دەگرنە دەست. واتا سەربەستیی، ئازادی، کۆمەڵگەیەکیی جڤاکیی، بەختەوریی، ژینگەیەکی ئازاد و پێشکەوتوو، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و باییخە مرۆڤایەتییەکان بەرهەمی هزروبیری نوێن.