ئایا شەڕ لە کوبانی، شەڕی نێوان ئێران و رۆژئاوا و هاوپەیمانەکانیەتی؟

14:54 - 16 رەزبەر 2714
Unknown Author
تاهیر حەسەنی

ئەگەر بێن و لێکدانەوی وردی لەسەر بکەین وقازانج و زیانەکانی بەراورد بکەین و بیخەینە ڕوو، داعش بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و بێ ئەوەی کە خۆی گەرەکی بیت، خزمەتیکی زۆری بەگەلی کورد کردووە کە دەتوانی ئاماژە بکەین بەم خاڵانەی خوارەوە:

ـ لە ماوەیەکی کەمدا وهەتا ڕادەیەکی باش ماڵی کوردی لە باشووری کوردستان یەکخست.

ـ ئەو ناوچانەی کە لەلایان حکوومەتی ناوەندی عێراقەوە دەستیان بەسەردا گیرابوو گەڕایەوە سەر هەرێمی کوردستان.

ـ بێ دەرەتانی و بێکەسی کوردی زیاتر لە پێشوو بە دونیا ناسی و دەریخست کە لەوتا کورد هەیە هەر زوڵمی لێ کراوە.

ـ هێزی پێشمەرگەی لەو بێ سەرە وبەریەی کە هەبوو هێنایە دەر و بوو بەهێزیکی بە دیسیپلین و ناوی پێشمەرگە لە هەموو جیهاندا وەک هێزێکی بەهێز و شۆرشگێڕ زرینگایەوە.

ـ ئێزیدیەکان کە لەو ناوەدا کەس نەیدەزانی سەر بەکوێن وخۆیان لەکورد دوور دەکردووە وئایین بۆ ئەوان زۆر گرنگتر بوو لە زمان و نەتەوە، بگەڕینەوە سەر ئەسلی خۆیان.

ـ لەبێرمان نەچێت ئەگەر هۆلەکاست نەبا ئیسرائیل بوونی نەدەبوو ئەو کارەساتە کە بەسەر ئێزیدیەکاندا هات بۆ کۆ دەنگی جیهانی بۆ گەلی کورد هەر وەک هۆلاکاست بوو کەدوایە بوو بە هۆی ئەوەی کە دەوڵەتی ئیسرائیل ساز بێت.

زۆرێک لە شارەزایانی بواری سیاسی و لێکۆڵەران و پسپۆرانی بواری کێشەی کورد، پێیان وایە کە ستارتی دەوڵەتی کوردیش لێدەراوە، هەرچەند پێشتریش لێدرابوو بەڵام پشتگوێ خرابوو بەڵام بەدوای ئەوەیدا کە ئالوگۆڕێکی زۆر و دوابەداوی یەکدا لەرۆژهەلاتی ناڤین دەستیان پێکردووە و هاتنە ئاراوە ئەم پرسە بە گوڕ و تینتر سەریهەڵدا.

با بگەڕێنەوە سەرەتای شەڕی داعش و بڕوانین کە بۆچی داعش توانی لە ماوەی کەمتر لەیەک حەوتوودا، دەست بە سەر موسڵ دابگرێت بۆچی لەگەڵ بەشار ئەسەد شەڕی نەدەکرد، خۆ ئەگەر بڵێین بە هۆی ئەوەی کە دەوڵەتی نوری مالکی شیعە بوو ئەوا دەوڵەتی بەشار ئەسەدیش عەلەوی بوو.

کەواتا دەتوانین لێرەدا ئەو گریمانە بخەینە ڕوو کە دەستی راستەوخۆی وڵاتە زلهێزەکانی وەک ئەمریکا و ئیران و ئیسرائیل و تورکیە و لەو ناوەشدا دەستی هەرێم کوردستانیشی تێدایە و هەمووشیان کاریگەری خۆیان لە ناو رێبەرایتی داعشدا هەیە. بۆ ئەو گریمانەیە دەتوانین پشت بەو خاڵانەی خوارەوە ببەستین:
ـ دوای ئەوەی کە نووری مالکی ببوو بەکێشەی هەرە سەرەکی عێراق و ئامادە نەبوو واز لەپۆستی سەرۆک وەزیران بێنێت یان بە نیاز بوو دیسان خۆ کاندید بکاتەوە و ئێرانیش لەسەر ئەو مانەوەیە پێ داگری دەکرد بەڵام بینیمان کە زۆر بەبێدەنگی لاشیان برد و نەیتوانی هیچ کێشەیەک ساز بکات. بەڵام ئێستاش زۆربەی کەسانی سیاسی و شارەزایان ڕایان وایە کە عیبادیش سەربە کۆماری ئیسلامیە و هیچ جیاوازیەکی ئەوتۆی نیە لەگەڵ نوری مالکی، بەڵام دیسانیش لەناو هاوکێشە سیاسی و نیزامیەکاندا لەناو خراپ و خراپتردا هەمیشە خراپ باشترە.

ـ زۆر کەس لایان وایە کە هۆی ئەوە بوو کە بە هۆی ئەوەی کە خەڵکی موسڵ سونین بۆیە داعش توانی بە دوو حەوتوو دەست بەسەر موسڵدا بگرێت، ئەو گریمانەیە تا ڕادەیەک راستە بەڵام خۆ ئەو ئەرتەشەی لە موسڵ بوونی هەبوو تەواو بەرپرسەکانی شیعە بوون ئایا ئەوە دەتوانێت پەسەند بکرێت کەهێز و لایەنێک کە نە بە شێوەی پێویست ناوی هەبوو و نە ئەوەندەش ناسراو بوو بتوانی بەماوەیەکی کەم ئەو ئەرتەشە بەو هەموو ئیمکاناتەوە ئاوا بەسانایی خۆی رادەستی داعش بکات، ئەدی بەرپرسەکانی ئەو ئەرتەشە چێان بەسەر هات بۆ کەس باسیان ناکات یا ئیستا لەکوێن؟

بەڵام لەدوای ئەوەی کە داعش رۆژ بەرۆژ پێشڕەوی دەکرد و بەرەو بەغدا دەڕۆیشیت و بەرژەوندیەکانی کۆماری ئیسلامی بە تەواوی کەوتنە مەترسییەوە و لە لایەک ناوچە داگیرکراوەکان کە لە ڕووی سەرچاوەکانی سروشتی و ژیر زەوی زۆر دەوڵەمەندن گەڕانەوە سەر هەرێمی کوردستان و هەرێمی کوردستانیش باسی سەربەخۆی هێنایە ئاراوە بەتایبەتی کە ئەم پرسە لەلایان پارتی دێموکراتەوە هاتە کایەوە و بۆ یەکێتی نیشتیمانی قەبووڵ نەدەکرا کە پارتی رۆلی سەرەکی بگێڕیت لە بە دەوڵەت بوونی کورد ویەکێتی نیشتیمانیش وەک حیزبێک کە خۆی بە خاوەنی ئەم تێزە دەزانێ، هیچ رۆڵێکی نەبێت. کۆماری ئیسلامی لەو بۆشایەیی کەلەنیوان پارتی ویەکێتی هاتە ئاراوە هەلی خۆی قۆزیەوە و هەرێمی کوردستان یان باشترە بلێین یەکێتی نیشتمانی تۆشی شەڕێکی نەخوازراو کرد.

لەو ناوەدا کۆماری ئیسلامی خۆی راستەوخۆ هاتەو ناو شەڕەکە، بۆ ئەوی بیسەلمێنێت کە دژی تروریستە و لە بەرەی دژ بەتروریشدا شەر دەکات، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم شەڕەکەیان بردە ناو سنووری پارتی، بەڵام پارتی زۆر پێشتر بەرنامەی بۆ ئەم پرسە هەبوو. کۆماری ئیسلامی وای بیر دەکردەوە کە داعش لەوەی لەگەڵ پارتی توشی شەڕ دەبیت وە شەریکی فەرمایشی دەبێت و پارتی بەرەو لاواز بوون دەچێت و لە بەرنامە و قسەی خۆی پاشگەز دەبێتەوە.

بەڵام پارتی دێموکرات زۆر ژیرانە پێش بینی ئەو شتانەی کردبوو لە ٢٤ ساعەت دا ئەو ناوچەی بەجێ هێشت بە باوەری من ئەو بەرنامەیە لەپێش دا لەگەل ولاتە زل هێزەکان دارێژ رابوودوای ئەوەی کە پارتی ئەو ناوچەی بەجێ هێشت خەلکی ئەو ناوچەی رووی کردە شاخ وبیابان وە بەهەزاران ژن ومندال لەبەرسان وتینوان مردن وە هەزاران ژن وکچ دەست رێژیان کرا سەر وە ئەوە ش بۆ هۆی ئەوەی کە دەنگدانەویکی جیهانی بێت وەک کورد وەک میلتیکی مەزلوم زولم لێکراو بناسریت وە دونیا لەسەر هاوکاری بە کورد یەک دەنگ بێت وەدوای ئیسرائیل یەکمین وەلات بیت کە ولاتان غەربی لەسەری یەک را یا دەنگ بن بۆ بەهانەیکی باش بۆ ولاتان غەربی کەبتوانن باشترین چەک بێ پرسی بەغدا بە کورد بدەن وە ملیتی کورد وە ناوی پێشمەرگە بێتە سەرتیتری رۆژنامەکانی ومیدیاکان جێهان.

بەڵام ئێران کە تازە شەڕی تووشی هەرێم کوردستان کردبوو و قەت بییر لەوە نەکردبۆوە کەوڵاتانیی رۆژئاوایی هەموو یەک دەنگ دێنە سەر هێڵ، نەیدەزانی سەری خۆی لە کام بەرد داوە، کۆماری ئیسلامی تەواو بەرنامەکانی وردە وردە بەپێچەوانە دەهاتنە دەر،هەر بۆیەش ئەوجار کەوتە بیری ئەوەی کە کارتێکی دیکەی خۆی بە کار بینێت و داوا لە پارتی کرێکاران (پ ک ک ) بکات بێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان ولە ناوچەی شنگال نەچێتە دەر و دیسان بۆ ئەوەی کە پارتی دێموکرات لەبەر چاوی جیهان وکورد رەش بکات و ڕووبەڕووی شەڕی براکوژی بێتەوە، بەداخەوە پ ک ک لەناوچەی شنگال ئاڵای کوردستانی هێنایە خوارێ و ئالایخۆیان هەڵدا و زۆر راشکاوانە رایگەیاند کە بە هیچ شێوەیەک شنگال بەجێ ناهیلین، پارتی دێموکراتیش کە دیسان نەیدەیویست تۆشی هەڵەیەکی دیکە، و بە هۆی ئەوەی کە چەندین جار شەری براکوژی کردووە و هەموو جارێکیش بێجگە لەرووڕەشی و ئاش بە تاڵی هیچی تری بۆ نەماوەتەوە، دەست بە دامانی تورکیا بوو.

لێرەدا تورکیا کەیەکێکە لە سەرەکیترین هاوپەیمانەکانی پارتی دێموکرات،ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند سال لەوەی پێش و دوای ئەوەی کە جیهان و بەتایبەتی وڵاتانی ئوروپایی تووشی قەیرانی ئابووری هاتن، تەنیا وڵاتی تورکیە بوو کە لە بواری ئابووریوە پێشکەوتی بەخۆیەوە بینی کە ئەوەش لە ڕێگەی بازەرگانی لەگەل هەرێمی کوردستانەوەمسۆگەر ببوهەر بۆیەش تورکیا نەیدەتوانی لەو قەیرانەدا کە پارتی تێیکەوتووە، هەروا بێدەنگ دانیشێتوو دەست لەسەر دەست دابنێت و چاولێکات کە چاوکانی داهاتەکەی توشی قەیران بێت هەر بۆیەش تورکیا شەڕی شنگال دەگوازێتەوە بۆ کۆبانی بۆ ئەوەی کە پارتی لەگەڵ پ ک ک توشی شەڕ نە بێت، پ ک ک مەجبوور دەبێت کەبۆ پیشتیوانی کۆبانی گریلاکانی خۆی لە شنگال بەرێتە دەر و جارێکی دیکە پارتی تۆشی شەڕی براکوژی نەبێت،بەمجۆرەش هەمدیسان کۆماری ئیسلامی شکست دێنیت و پیلانەکانی تێکدەشکین.

کەواتە دەتوانین بەو ئەنجامە بگەین کە شەڕی کوردستانی سوریە واتا رۆژئاوای کوردستان، شەڕی ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا وهاوپەیمانەکانیانە و بە کۆکی دەیانهەویت رۆلی پ ک ک لەوەی کە هەیە کەمڕەنگ بکەنەوە و ئەو حیزب و پارتیانەی کەلەخۆیان نزیکن دەسەڵات بگرنە دەست، چۆنکە پەیەدە هێزیکە سەر بە پ ک ک ودەبێتە پایەگایەک بۆ پارتی کریکاران و پایگایەکی باش بۆ کۆماری ئیسلامی وپیشتوانێکی باش بۆ بەشار ئەسەد کە ئەوە نە بە قازانجی تورکیایەوە نە وڵاتانی رۆژئاوایی.

بەدرێژای مێژوو کۆماری ئیسلامی هەمیشە ویستویەتی شەڕ لەخۆی دوور بکاتەوە وشەڕی خۆی لە دەرەوەی ئێراندا بکات، بەڵام ئەوجار وادیارە ئیران لێبڕاوانە دەبێ شەڕی خۆی لەناو ماڵی خۆی دابکات و بۆی هەیە ئیران لەماوەیەکی نە زۆر دووردا تووشی شەڕ و تەنگژەیەک بێتەوە لە ناو ماڵی خۆیدا.

ناوەڕۆکی ئەو بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نیە