ئایا رۆژهەڵاتی \"نیشتمان\" دەبێتە خاوەن یەکەمین رۆژنامە؟
19:32 - 23 خەزەڵوەر 2713
Unknown Author
ئەرسەلان یارئەحمەدی
بڕیار وایە دووهەمین رۆژنامەی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوای پەسەندکرانی مۆڵەتی وەشانەکەی لە لایەن لێژنەی چاوەدێری بە سەر چاپەمەنییەکانی وڵاتی ئێرانەوە، لە داهاتوویەکی نزیکدا بە فەرمی چاپ و بڵاو بکرێتەوە.
رۆژنامەی \"نیشتمان\"، دوای رۆژنامەی \"ئاشتی\" کە پاش ماوەیەک داخرا و مۆڵەتی کارەکەی لێ ئەستێندرایەوە، دووهەمین رۆژنامەیە کە لە لایەن لێژنەی چاوەدێری بە سەر چاپەمەنییەکانی ئێرانەوە مۆڵەتی یاسایی وەشانی پێ دەدرێت و بڕیار وایە کە لە چوار پارێزگای کوردنشنی ئێران بڵاو بکرێتەوە.
\"نیشتمان\" کە بڵاڤۆکێکی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و سیاسییە بۆ یەکەمجار ساڵی ٢٠٠٩ی زایینی بە شێوەی \"حەفتە نامە\" مۆڵەتی بڵاوبوونەوەی پێدرا و لە ماوەی ٤ ساڵی رابردوو دا و لە چەند قۆناغ دا بە شێوەیەکی تاق و لۆق بڵاو بووەتەوە و لە ٢٢ی رەزبەری ئەمساڵەوە بە خاوەن ئیمیتیزای \"شوعلە عەزیزی\" مۆڵەتی پێدراوە کە بە شێوەی رۆژانە وەشانی خۆی دەست پێ بکات.
پارێزگای سنە لە بواری بڵاڤۆک و چاپەمەنییەوە یەکێک لە بێ بەشترین و هەژارترین پارێزگاکانی ئێران بە ئەژمار دێت. ئەم پارێزگایە بە هەبوونی مۆڵەتی ٣٥ بڵاوڤۆکی رێگەپێدراو کە ١٥ بڵاڤۆگیان چاپ و بڵاو دەکرێنەوە، لە کۆی ٣١ پارێزگای ئێران لە پلەی ٢٨ دا جێی گرتووە.
هەنوو کە لەم پارێزگایە دا دوو بڵاڤۆک بە شێوەی رێک و پێک بڵاو دەکرێنەوە، حەفتەنامەی \"سیروان\" کە خاوەن ئیمتیازەکەی شارەوانی پارێزگای سنەیە و حەفتەنامەی \"سۆران\" کە لە لایەن پارلمانی ئیرانەوە ساپۆرت دەکرێت.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە لە پارێزگا کوردنشێنەکانی دیکەی وەکوو کرماشان، ورمێ و ئیلام رۆژنامەیەکی رۆژانە کە وڵامدەری ویست و داخوازەکانی خەڵکی ئەو ناوچانە بێت، بڵاو ناکرێتەوە.
رۆژنامەگەریی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە چەند قۆناغ دا وەکوو سەردەمی شۆڕشی سمکۆی شکاک و کۆماری کوردستان لە مەهاباد و هەروەها ساڵەکانی پاش شۆرشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ی زایینی گەشەی سەندبوو، لە دەیەی ٩٠ی زایینی و پاش بە دەسەڵات گەیشتنی رێفۆرمخوازەکان و هەڵبژاردنی محەممەد خاتەمی وەکوو سەرۆک کۆمار، بەشێوەیەکی نسبی پێشکەوتنی بە خۆیەوە بینی.
لەم قۆناغەدا چەندین گۆڤار و حەفتەنامەی وەکوو؛ ئاویەر، سیروان، ئاسۆ، رۆژهەڵات، ئاشتی، \"پیام مردم\"، راسان، هاوار، مەهاباد، کەرەفتوو و هتد... مۆڵەتی وەشانیان پێدرا کە زۆربەیان بە دوو زمانی کوردی و فارسی بابەتەکانی خۆیان بڵاو دەکردەوە.
ئەم قۆناغە کە تیایدا زیاتر لە ٤٠ بڵاڤۆکی کوردی مۆڵەتی بڵاو کردنەوەیان گرتبوو ،دوای هاتنە سەر کاری بنەماخوازەکان نەک هەر لە گەشە سەندن کەوت، بەڵکوو بە داخستن و دەستبەسەر کردنی بەڕێوەبەران و نووسەرانی ئەم بڵاڤۆکانە پێی نایە ناو قۆناغێکی نوێ و زۆربەی نووسەران و بەڕێوەبرەکانیان روویان لە دەرەوەی وڵاتی ئێران کرد.
دوای هاتنە سەر کاری ئەحمەدی نژاد لە ساڵی ٢٠٠٥ی زایینی کە دەتوانین بە وەرزی خەزانی بڵاڤۆکە کوردییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ناوی ببەین، سەرەتا حەفتەنامەی \"پیام مردم\" و پاشان \"ئاسۆ\"، \"ئاشتی\" و \"رۆژهەڵات\" یەک لە دوای یەک داخران و بەڕێوەبەرانیان سزا دران. لەم قۆناغەدا بڵاڤۆکە کوردییەکان گوشارێکی زۆریان لە سەر بوو و تەنیا ئەو بڵاڤۆکانەی کە لە لایەن حکوومەتەوە ساپۆرت دەکران وەکوو \"سیروان\" و \"سۆران\" توانیان درێژە بە کاری خۆیان بدەن.
هەنووکە پاش تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و هاتنە سەرکاری رێفۆرمخوازەکانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمساڵ دا و هەڵبژاردنی حەسەن روحانی وەک سەرۆک کۆمار، ئایا \"نیشتمان\" دەتوانێ بەرەوڕووی گیر و گرفتەکانی سەر رێگای بێتەوە بۆشایی زیاتر لە ١١ دەیە دوای دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردی ، \"رۆژنامەی کوردستان\" لە رۆژهەڵاتی کوردستان قەرەبوو بکاتەوە؟
ئەمە پرسیارێکە کە هەر لە ئێستەوە بیری رۆژنامەنووسان و چاودێرانی بواری راگەیاندنی بە خۆیەوە سەر قاڵ کردووە و بەرپرسانی \"نیشتمان\"نیش نەیانشاردووەتەوە و ئاماژەیان پێداوە.
کێشەی ئابووری و دابین کردنی تێچووی بڵاڤۆک و بەرزبوونەوەی نرخی کاغەز کە لە ئاکامی گەمارۆکانی رۆژئاوا بۆ سەر وڵاتی ئێران هاتوونەتە ئاراوە لەلایەکەوە و فیلتری حکوومەت و خستنە ژێر چاوەدێریی لە لایەکی دیکەوە، لەو کێشە و گرفتانەن کە بڵاڤۆک و بەڕێوەبەران و نووسەران ئەو بڵاڤۆکانە لە کوردستان دا لە گەڵی بەرەوروون.
گوشار بۆ سەر چالاکانی فەرهەنگی و داخستنی چەندین بنکەی فەرهەنگی وەکوو \"ئەنیستیتۆی ئەحمەدی خانی\" لە شاری ورمێ و هەروەها داخرانی رۆژنامەی \"بەهار\" بە هۆی بڵاوکردنەوەی بابەتێکەوە و دەستبەسەرکرانی نووسەری بابەتەکە لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ئێران پاش هاتنە سەرکاری رووحانی، دەرخەری ئەو راستییەن کە ئێستاشی لە گەڵ بێت دەسەڵادارانی وڵاتی ئێران بە روانینێکی ئەمنیەتییەوە دەڕواننە بڵاڤۆکەکان و هەموو ئەگەرێک لە ئارادایە.
بە سەرنجدان بەو خاڵانە و ئەو دۆخەی کە ئێستا بە سەر رۆژهەڵاتی کوردستان دا زاڵە، ئایا \"نیشتمان\" رێگای \"سۆران\" و \"سیروان\" دەگرێتە بەر یان وەک بلاڤۆکە کوردییەکانی دیکە بەرەرووی داخران دەبێتەوە و هیوا و هومیدەکانی خەڵکی رۆژهەڵات بۆ رۆژنامەیەکی کوردی کە تەنیا ناوی رۆژنامەی لە سەر نەبێت بەڵکوو رۆژانە چاپ و بڵاو ببێتەوە وەک ١١ دەیەی رابردوو پاش دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردی، دیسان دەبێتەوە بڵقی سەر ئاو؟
پرسیارێک کە وڵامەکەی هەرچەند روون نیە بەڵام ئەوەندەش دوور لە چاوەڕوانی نییە.