ئاژانسی کوردپا نوێکرایەوە

11:35 - 23 خەرمانان 2719

هۆگرانی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات!
بینەران و خوێنەرانی بەڕێز!

بە مەبەستی نوێکردنەوە و دووبارە دارشتنەوەی ماڵپەڕی کوردپا، دەست بە ڕێکخستنەوەی سیستمی ماڵپەڕەکە کرا و ماوەی دوو حەوتوو ماڵپەڕەکە لەبەر دەستدا نەبوو.

لەو ماوەیەدا، نەمانتوانیوە دەنگی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە خەڵکی خۆمان بگەیەنین. دوای دوو حەوتوو کاری بەردەوام و هاوکاریی هەموو هۆگرانی ئەم ماڵپەڕەیەی جێی متمانەی خەڵک، ماڵپەڕی کوردپا بە سیستم و شێوازی نوێ لە خزمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی تایبەت بە مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدایە.

سپاس بۆ هەموو ئەو چالاکانەی مافی مرۆڤ لە کوردستان کە یارمەتیدەری نوێکردنەوەی سیستمی ماڵپەڕی ئاژانسی کوردپا بوون.

دەستەی بەڕێوەبەریی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردستان، کوردپا