العامری هەڕەشە لە کوردستان دەکا و نەجمەدین کەریمیش ئەملاو ئەولای ماچ دەکا
16:45 - 14 خەرمانان 2714
Unknown Author
رەزا شوان*
لە رۆژی سێشەممەی رابردوو ( ٢/ ٩/ ٢٠١٤) دا، ( هادی العامری ) بەرپرسی میلیشیای ( سوپای بەدری) شیعە .. سەردانی پارێزگای کەرکووکی کرد.. لە لایەن پارێزگاری کەرکووک دکتۆر نەجمەدین کەریمەوە وەکو میوانێک بە گەرمی پێشوازی لێکرا.. لە دیوانی پارێزگای کەرکووکیشدا، بە ئامادەبوونی دکتۆر نەجمەدین کەریم و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و ئامادەبوونی راپۆرتنێری چەند کەناڵێکی کوردی و چەند رۆژنامەنووسێک .. لێدوانێکی رۆژنامەوانی بۆ هادی العامری ساز کرا .. العامری لە میانەی قسەکانیدا بەبێ شەرمانە و لە بەردەم پارێزگاری کەرکووکدا وتی : \" رازی نابین پێشمەرگە بچێتە ئەو شوێنانەی دەرەوەی ناوچەکانی خۆیان \" مەبەستی لە بوونی هێزی پێشمەرگەیە لە پارێزگای کەرکووک و لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانمان .. واتە ئەوان دان بە کوردستانییەتی کەرکووکدا نانێن، ئەوەشی وت کە نابێت میلیشیا بمێنێت، مەبەستی ناراستەوخۆشی لەم قسەیەش هەر پێشمەرگەیە، چونکە ئەوان تا ئەمڕۆش بە چاوی میلیشیا لە پێشمەرگە دەڕوانن .. شەکرشکاندنەکەی هادی العامری، لە دیوانی پارێزگای کەرکووکدا، کە پارێزگایەکی کوردستانییە، واتە قسەکەی لە ناو ماڵی کورددا کرد، بەمەش وەکوو میوانێک سنووری خۆی بەزاند، هادی العامری( نە سەلکی سیرە و نە قنچکی پیوازە)، نە نوێنەری حکومەتی عێراقە و نە بەرپرسێکی باڵای سەربازییە تا لێدوانێکی وابدات، ئێمە دەزانین کە چ مەرامێکی سیاسی گڵاو لە دوای ئەم لێدوانە رەگەزپەرستی و تایفەگەرییەی \"هادی العامری\"یەوە هەیە، پێشمەرگە میلیشیا نییە، بەڵکوو لە راستیدا فەیلەقی بەدر میلیشیایە و ئاشکراشە کە ئەجندەی چ دەوڵەتێکی دراوسێ و چ تایفەیەک جێبەجێ دەکات ، نامانەوێت بچینە ناو قووڵایی کردەوەکانی فەیلەقی بەدەر، کە رۆڵیان لە شەری تایفەگەریدا هەبووە، بەڵام بە العامری دەڵێین ئەو شوێنانەی کە پێشمەرگەیان لێیە، بەشێکن لە خاکی کوردستان .. ئەگەر ئێوە هێندە خۆتان بەغیرەت دەزانن، خۆتان لە تکریت تاقی بکەنەوە، ئەوش باش بزانە گەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان نەبوایە تو نەدەتەتوانی لە بەغداش خۆت بگری .. ئەو پێشمەرگەیە لە جیاتی هەموو جیهان شەڕ لەگەڵ دڕندەتری تیرۆریست دەکات .. تا ئێستا چەندین لاوی قارەمانمان بوونەتە قوربانی .
ئەوەی من مەبەستمە لەم نووسینەدا، ئەوی من و خەڵکییەکی زۆری تووڕە و نیگەران کردووە ، وەڵام و بەرپەرچ نەدانەوەی قسەکەی هادی العامرییە لەلایەن پارێزگاری کەرکووکەوە ، کە لە بەردەمی ئەودا هادی العامری ئەو قسەیەی کرد ، کەچی دکتۆر نەجمەدین کەریم ، نە بەرگری لە پێشمەرگە کردو، نە ورتەشی لێوەهات ، خۆ هەر نەبوایە ، دەبوایە بە چاوێکی توڕەییەوە لە العامری بڕوانیبایە، یا ئەو شوێنە بە جێ بهێشتایە وەکو گوزارشتکردن لە ناڕەزاییەک بەرانبەر بە قسەکەی العامری، بەڵام بەداخەوە دکتۆر نەجمەدین نە دەمی ببوە تەڵەی تەقیو و فزەی لێوە نەهات و، رووی خۆشی گرژ نەکرد .. بەڵکو بە پێچەوانەوە، بزەخەنەیەکی کرد و دەستی خستە سەر شانی هادی العامری و ئەملا و ئەولای ماچ کرد، لە راستیدا ئەم بێ دەنگی و بێ هەڵوێستییەی و دکتۆر نەجمەدینبە خاڵێکی لاواز دەزانم، نەک تەنها بە لای منەوە بەڵکو بە لای زۆربەی کوردە، نەجمەدین کەریم هیچ جورئەت و هەڵوێستێکی پێویستی نەنواند .. ئەم بێ دەنگی و بێ هەڵوێستییە زۆر لەسەر نەجمەدین کەریم دەکەویت .. یەکەمیان وەک پارێزگارێکی پارێزگایەکی کوردستان، کە ئەو خەڵکە بۆ ئەوە دەنگیان پێدا، کە ببیت بە نوێنەری چاونەترس و بە دەنگی راستییان، چونکە کورد وتەنی : \" قسە قافی هات دەبێت بکرێت \" .. دووەمیشیان دکتۆر نەجمەدی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە .. قسەکانی گوزارشت لە هەڵویستی حیزبەکەی دەکەن .. واتا وەکو ئەندامێکی باڵای یەکێتیش هیچ هەڵویست و کاردانەوەیەکی بۆ بەرپەچدانەوەی قسەکەی هادی العامری نەبوو ..؟!
ئەمەو ئەگەر بە هەڵە تێ نەگەیشتبم ، دکتۆر نەجمەدین وتی هێزێکی هاوبەش پێک دەهێنین، جا نازانم ئەو هێزە هاوبەشەی ئەو ناوی برد ، لەگەڵ فەیلەقی بەدردایە، یا لەگەڵ لایەنێکی تر ؟ .. بەڵام کەرکووک پێویستی بە هیزی بەدر نییە و، ئەگەر بێن ئاسایی و ئارامی کەرکووک دەکەوێتە مەترسییەوە ، کەرکووک لە لایەن پێشمەرگە و پۆلیسەوە شارەکەوە کە لە پێکهاتەی هەموو نەتەوەکانی شاری کەرکووک پێکهاتووە پارێزراوە .. چ پێویستی بە فەیلەقی بەدر یاهێزێکی ملیشیا ی تر هەیە.. ؟
ئەمەو بابێت دکتۆر نەجمەدین لە مەڕ پرسە گرنگ و چارەنووسازەکانی نەتەوەکەمان تاکڕەوانە بڕیار بدات .. بەڵکو بڕیار ئەو بڕیارانە بخاتە دەست وەزیری پێشمەرگە و سەرکردایەتی باڵای کوردستان و پەرلەمانی کوردستان .. چونکە هەر هەڵەیەکی ستراتیجی .. باجدانەوەیەکی زۆری دەویت .
من (رەزا شوان) هیچ کێشەیەکی کەسیم لەگەڵ دکتۆر نەجمەدین کەریم نییە، هاوڕێ منداڵین و لە گەڕەکێدا بووین .. کە بووش بە پارێزگار چووم بۆ لای و پیرۆزباییم ڵێ کرد .. بەڵام بەرژەوەندی باڵای کورد و کوردستان، پێویستە لە سەرەوەی هاوڕێیەتی و، هەموو بەرژەوەندییەکی تایبەتیمانەوە بێت و.. سازش کردن هێڵی سووری هەموومان بێت.