ئاغای رۆحانی و بەڵێنیی بێ بنەما

13:28 - 10 پووشپەڕ 2713
Unknown Author
سمکۆ بێکەس

لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ئێران و یەکێک لە پاڵێوراوان بە ناوی رۆحانی و تۆزێک بە قسەی خۆی سووڕانەوە بەرەو رێفورمخوازی و هێندیک بەڵێنی بێ بنەما بۆ دڵخوش کردنی خەڵک و راکێشانی خەڵک بۆ سەر سندوقەکانی دەنگ دان، ئەوە بوو خەڵک بۆ ئەوەی بەم شێوە نافەرمانی بە خامنەیی بڵین کە ماوەیەک بوو دژی رێفورمخوازەکان هەڵوێستی دەگرت، هاتنە سەر سندوقەکانی دەنگ دان و دەنگیان بەم بە ناو نابغەدا بەڵکوو ئێران لە مەینەتی رزگار بکا بە قەولی خۆی کلیلی وەنەوشەیی لە دەست دایە، بەم کلیکە ئەوەمان بیر دیتەوە کە کاتی خۆیی خومەینی کلیلیکی بە ناو کلیلی بەهەشتی دایە هەموو بە ناو بەسیج و رەزمەندەکانی ئێرانی ئیسلامی تا فەتحی کەربەلا لە عێراق و لەوێشەوە قودسی پیروز لە ئیسرائیلی بە ناو داگیر کراودا بکەن ئەوە بوو نەک بویان نەکرا بە سەدان هەزار خەڵک لە شەری نێوان عێراق و ئێران دا کوژران و ماڵ وێران بوون کە تا ئێستاش ئەو ویرانی یە هەر بەرچاو دەکەوێ و بە ناچار هەر خودی خومەینی جامی زەهری هەڵقوراند و لە هەڵوێستی رزگار کردنی کەربەلا و قودس گەرایەوە بۆ پاراستنی خاکی ئێران.

ئەوەی کە جێگەی سەرنجە تازەترین قسەکانی ئاغای رۆحانی یە کە بە قسەی ئەو ئێران تەنیا یانی ئێران و شتێک بە ناوی نەتەوەی جیاواز هەر وجوودی نییە و ئەوەی ئێرانی بێت لە ژێر چەتری ئێران زەمین دا تەنیا دەبێت ئێرانی و پەیرەوی حکومەتی ئیسلامی بیت.

لێرەدا جیگەی داخە بۆ ئەو کەسانەی کە چوونەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان بە هیوای کلیلی بنەوشی رۆحانی تا ئازادییەکانیان بۆ دەستەبەر بکات، بۆیە وەک دەڵین مانگە شەو سەر لە ئێوارە دیارە، بەم وتارەی تازەی ئاغارۆحانی دەری خست کە نەک هیچی پێ نییە بەڵکو دەسەڵاتی هیچی نییە و ئەوە ولایەتی فەقێ ئیسلامی بە دەست ئاغای خامنەییە کە بریاردەری هەموو دەسەڵاتی ئێرانی ئاخوندییە و سەرکۆماری تەنیا بووکەڵەیەکی بێ گیانە لە ناو دەسەڵاتی ئاخوندی بە سەروکایەتی خامنەیی، بۆیە خەڵکی ئێران جارێکی تر و بە تایبەت نەتەوەکانی جیاواز لە فارسەکان، وەک تورک ، بەلوچ، کورد و کەمایەتییە نەتەوەکانی تری دانیشتوی ئێران جێگەی خویەتی بزانن کە ئەوان لە ئێران دا نەک مافیان نییە کە خویان وەک خۆیان بن و ئازادییە نەتەوایەتیەکانیان هەبێت بەڵکوو ناو هێنانیان لە لایەن دەسەڵات دارانەوە هەر بڤەیە و لە ئێرانی ئاخوندی دا شتیک بە ناوی نەتەوە جیاوازەکان هەر وجودی نییە و نابێ و ناکرێ.