ئاشکراکردنی گەندەڵییەکان، دەسبەسەرکردنی دوو هەواڵنێر و ڕاگیرانی کاناڵێکی خەبەریی لێکەوتەوە

12:19 - 1 گەلاوێژ 2720

هێزە ئەمنییەتییەکان لە بۆکان، هەواڵنێرێکی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی "زەکریا  ڕەسووڵپوور" دەسبەسەر کرد و پاش ٢١ ڕۆژ ڕاگرتنی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازادیان کرد.

ئاشكراکردنی گەندەڵییەکانی ئیداریی شاری بۆکان لەلایەن ئەو هەواڵنێرەوە لە کاتێکدا بووە کە تەواوی بەڵگەکانی گەندەڵی بۆ هاووڵاتییانی ئەو شارە خرابووە ڕوو.

هاوکات دەزگای دادوەری بەڕێوەبەری یەکێک لە کاناڵە تێلێگرامییەکانی ئەو شارە (ڕادیۆ بۆکان)، هاوکات کە هیچ پەیوەندییەکی بە گەندەڵییەکانەوە نەبووە، چەند ڕۆژ دەسبەسەر کرد و کاناڵی ڕادیۆ بۆکانیش لە ڕێکەوتی ٥ی پووشپەڕ کارەکانی ڕاگیراوە.