ئاش لە خەیاڵێک و ئاشەوان لە خەیاڵێ!
14:04 - 6 سەرماوەز 2712
Unknown Author
سیاوەش محەممەدی
لە پێوەندی لەگەڵ \"نامەیەکی سەرئاوەڵا\" سەبارەت بە \"کونفرانسی پراگ\"
دوا بەدوای بەشداریی بەشێک لە حیزب و لایەنە کوردییەکان لە \"کونفرانسی پراگ\" کە رێکەوتی ١٧ و ١٨ی نوامبر و بە بەشداریی زیاتر لە ١٢٠ کەسایەتی و نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی ئێران، لەژێر درووشمی \"یەکیەتی لەپێناو دێمۆکراسی لە ئێراندا\" ، بەڕێوە چوو، چەند کەس لە چالاکانی سیاسی و رۆژنامەنووسانی کوردی ڕۆژهەڵات کە زیاتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بە تایبەت لەسەر فەیسبووک چالاکن! شەپۆلێکی رەخنە و گازەندەیان ئاراستەی لایەنە کوردە بەشداربووەکانی ئەو کونفرانسە کرد و لە ئاکامیشدا کەمپەینێکی فەیسبووکی و ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە، هەر لە دەسپێکی رەخنەگرتنەکاندا دیار بوو کە پارتێکی کوردستانی و ئەندامان و لایەنگرانی ئەو لایەنە لە پشت ئاوەها \"رەخنە گرتنێکی رۆخێنەرانەن\" و دواتریش هەر لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، زۆرێک لە \"بەناو چالاکانی سیاسی\" بەبێ ئەوەی هیچ ئاگاداری رەوتی کونفرانس و شێوەی هەڵسوکەوتی نوێنەرانی لایەنە کوردییەکان بن، دەستیان بە هات وهاوار کرد و وایان نیشان دا کە گوایە کورد لە دواڕۆژی ئێراندا دۆڕاوە و پەرەمێزی رەخنەکانیان زیاتر کرد و وەک فارس دەڵێ بوونە بە \"کاسەی داغتر از آش.
بە چاوخشکاندنێک بەسەر لیستەی واژۆکەرانی ئەو راگەیەندراوەدا دەتوانین بە چەند بەش، دابەشیان بکەین:
١-رۆژنامەنووسانی! سەربەخۆ و ناسەربەخۆ!
٢-چالاکانی سیاسی کە لە بنەڕەتدا جگەلە فەیسبووک هیچ چالاکییەکی ئەوتۆی دیکەیان نیە!
٣-کۆمەڵێک کەسی بێ ناو و نیشان کە نەک رابردوو و نەک جێ پەنجەیان لە هیچ شوێنێکدا جگە لە واژۆکردنی راگەیاندنە جۆراوجۆرەکاندا دیار نیە!
بێگۆمان بەشێکی زۆری ئەو ڕاگەیەندراوە جێگای سەرنج و تێڕامانە و هەموو لایەنە کوردستانییەکان دەبێ بە ئامێزی کراوە و بەبێ هیچ دەماگرژییەک ئەوەی بۆیان جێبەجێ دەکرێ بە هەند وەری بگرن و بایەخی پێبدەن، بەڵام لە هەمانکاتدا ئەو راگەیەندراوە پڕە لە چەواشەکاری و بە شێوەیەکی زۆر نابەرپرسانە و بەبێ هیچ رفرێنس و سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو چەندین رەخنەیان لە بەشداربوان گرتووە کە هیچ پەیوەندییەکیان بەوانەوە نیە و باش دیارە کە بەداخەوە زۆرێک لە واژۆکەرانی \"راگەیەندراوەکە\" هیچ زانیارییەکیان لەسەر کۆنفرانس و رەوتی بەڕێوەچوونی نەبووە! هەر ئەمەش بوو بە گۆپاڵ بەدەست زۆرێک لە چالاکانی سیاسی! و رۆژنامەنووسە سەربەخۆکان! بە \"پێشینەیەکی زەینیی نێگەتیڤ\" بەرامبەر بە دوو هیزی سەرەکی بەشدار بوو واتە کۆمەڵە و دێموکرات، فەزای خوازەیی(مجازی)یان کردووە بە رەکەبەری و تۆڵە سەندنەوەی حزبیی خۆیان! دیارە هەر لە دەسپێکی راگەیەنراوەکەدا بە بێ هیچ ئاماژەیەک بە سەرچاوە و بە گوێرەی هەڵێنجانی داڕێژەرانی ئەو نامەیە وا هاتووە کە : \" .....كۆنفرانسێك سەبارەت بە دێمۆكراسی و پرسی نەتەوەكانی ئێران! ..... ئامانجی ئەو حیزبانەی بەشداریی كۆنفرانسەكەیان كردبوو باس و گفتوگۆ سەبارەت بە پرسی یەكە نەتەوەییەكانی ناو ئێران و دۆزینەوەی رێگەچارەیەكی گونجاو بۆ ئەم پرسە بوو.
لێرەدا روون و ئاشکرایە کە ئەو کونفرانسە نەک تایبەت بۆ پرسی نەتەوەکانی ئێران! بەڵکوو لەژێر ناوی\" یەکیەتیی لەپێناو دێمۆکراسی لە ئێراندا \" بەڕێوە چووبوو! بەڕاستی لێرە دایە کەلە ڕۆژنامەنووسبوونی ئەو بەڕێزانە کە واژۆی ئەو ڕاگەیەندراوەیان کردووە شک و گۆمان دێتە پێش! .... بە سەرنجدان لە هەڵوێست و ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی ئەو لایەنانەش بۆمان دەردەکەوێ کە لانیکەم هیچکام لەو حیزبانە تا کاتی نووسین و بڵاوکرنەوەی ئەو نامەیە لە هیچ شوێنێک ئامانجی بەشدارییان ڕانەگەیاندووە، بۆیە چەواشەکاری و بە لاڕێدا بردنی ڕای گشتی بە شێوەیەکی نابەرپرسانە لێرەوە دەست پێدەکا.
هەر لە درێژەی چەواشەکاری و \"دەڵاندنی (ترشحات) زەینی\" داڕێژەرانی ئەو نامەیەدا وا باس کراوە کە : \"بەپێچەوانەی ناوی كۆنفرانسەكە باس و خواس لەسەر نەتەوەكان كەمترین جێگەی بۆ كراوەتەوە.\" تکایە با واژۆکەرانی ئەو نامەیە بفەرموون، چۆنە واژۆی خۆتان دەخەنە پاڵ نامەیەک کە فڕی بەسەر ڕاستییەوە نیە و پڕە لە چەواشەکاری!؟ تەنانەت ئاگاتان لە ناو و درووشمی کونفرانسەکەش نیە!؟ بۆیە لێرەدا \"پیشداوەری\" و \"زەینەتی مەنفی\"تان لە هەمبەر ئەو لایەنە کوردییانە ئاشکرا و روون دەبێتەوە.
هەر لە درێژەی ئەو نامەیەدا وا هاتووە کە \"گوایە پارتە کوردییەکان جەختیان لەسەر مافی کورد نەکردووە،\" وا دیارە هاوڕێیان ئاگایان نیە ئەگەر بە باش یان خراب! باسێک لەسەر نەتەوەی کورد کراوە و پانێلێکی ئەو کونفراسەیان بۆ باسکردن لە سەر \"پرسی نەتەوەیی و ئەتنیکی و دۆزینەوەی ڕێگەچارە لە ئێراندا\" تەرخان کردووە، تەنیا و تەنیا لەبەر بەشداریی نوێنەرانی ئەو پارتانەیە و هیچیتر، دەنا لە سای خەباتی بەشێکی زۆری ئەو هاوڕێیانەمان لە دەروەی وڵات نەبووە! هەر لە درێژەی ئەو نامەیەدا بەبێ هیچ بەڵگەیەک و بێ هیچ رفرنسێک لایەنە کوردییەکان بەوە تۆمەتبار دەکەن کە.
ئێستا چۆنە كە لایەنە سیاسییە كوردەكان ئەم پێشمەرجانەیان قبووڵ كردووە و پرسی نەتەوایەتیی خۆیان وەلا ناوە و دەنگیان خستۆتە پاڵ ئەم جۆرە كەس و لایەنانەوە؟....\" تکایە بفەرموون کام پێشمەرج!؟ لە کوێ پێشمەرجێکی خەیاڵیان قەبووڵ کردووە!؟ کەی و چۆن پرسی نەتەوەییان وەلا ناوە!؟ لە کوێ دەنگی خۆیان خستۆتە پاڵ ئەو جۆرە کەسانە!؟ تکایە هەر ئەوەندە زەحمەت بە خۆتان بدەن و لانیکەمەکەی سەردانی ماڵپەڕی فەرمیی ئەو کونفرانسە بکەن، نەک بە وتەی لایەنە کوردییە بەشدار بووەکان، بەڵکوو بە وتەی بەرپرسانی ئەو کونفرانسە وا هاتووە کە \"راگەیەندراوی کۆتایی\" بەبێ هاوڕایی بەشداربوان دەرکراوە و لە هیچ شوێنێکدا واژۆی ئەو حیزبانە لەسەریدا نیە و دەنگیان نەخستۆتە پاڵ دەنگی ئەو جۆرە کەسانە! بۆ خوێندنەوەی \"ڕاگەیەندراوی کۆتایی\" ئەم لینکە بکەنەوە.