ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، چۆن تێكده‌شكێن؟
13:49 - 3 گەلاوێژ 2713
Unknown Author
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی
گرتنی كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی، ورده‌كاری زۆری ده‌وێت و به قه‌ده‌ر به‌رزی نێوان ئه‌رز و ئاسمان له خۆبوردووویی ده‌وێت و ده‌بێ هه‌ر جۆره به قازانج گرتنی فه‌ردی و حیزبی، رەت بكرێته‌وه و مه‌به‌ست ته‌نیا ( كاكڵه‌ی ئه‌سڵی، به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بێت )
من له‌م وتاره كورته دا، رووی قسه‌م به ته‌نیا له هیچ حیزب و شه‌خس و لایه‌نیكی دیار و موشه‌خه‌س نیه و نه‌زه‌ری خۆم بۆ چۆنیه‌تی گرتن و سه‌ر كه‌وتنی ئه‌م كۆنگره ده‌رده‌برم و له‌م باره‌وه به قازانجی نه‌ته‌وه‌كه‌م ده‌دوێم.
بانگه‌واز كردنی گشت حیزب و لایه‌نه جیا جیاكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له لایه‌ن هه‌ر حیزب و شه‌خس و لایه‌نیكی كوردی بێت، خۆی له خوی‌دا كارێكی نیشتمانی و زۆرگه‌وره و به جێیه، به‌ڵام لێره دا پێویسته شه‌خسییه‌ته سیاسی و فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تیه به نفووزهكانی نێو نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ ئه‌م كۆنگر بانگ بكرین و نه‌خرێنه په‌ڕاوێزه‌وه. له گه‌ڵ ئه‌م بۆ چوونهشمدا هه‌رچه‌ند من وه‌ک خۆم ، یه‌کبه‌یه‌ک رێزێكی تایهتیم بۆ گشت رێبه‌ر و سه‌ركرده‌و پیاوه دیار و به‌رچاوه‌كانی نێو گشت كۆمه‌ڵگای كوردهواری و هه‌موو تێكۆشه‌رانی نه‌ته‌وه‌كه‌م هه‌یه، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه دانیم كه ئه‌و كۆنگره‌ی به ناوی چه‌ند رێبه‌ر و سه‌ركرده‌ی كورده‌وه بكرێته‌وه.
من پێم وایه كه كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆنگره كه كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه و كاری گشتگیر و نه‌ته‌وه‌یش ده‌كات، دروستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه: به‌ناوی گشت شه‌هیدانی كوردستان بكرێته‌وه، چونكه كۆنگره‌كه ئی چه‌ند حیزب و رێكخراوی تایبه‌تی نیه و پرسه‌كه، پرسێكی گشتی و نه‌ته‌وه‌ییه. ئه‌گه‌ر ئاوڕێكی كورت له میژوو بده‌ینه‌وه، مێژوو پێمان ده‌ڵێت: خه‌ڵكی كورد له مێژه له درسیمهوه بگره هەتا ئامێد و نهری وبارزان ، له رهواندوزوقامیشلوو و كهرووكهوه هەتا سلیمانی و كرماشان، له سنه و مه‌هاباده‌وه تا ورمێ و زۆری تر، بۆ مه‌به‌سته‌كانی كه ئه‌م كۆنگره‌ی بۆ ده‌گیرێ، خه‌باتی كردوه و به سه‌دان رێبه‌ر و سه‌ركرده و به ملیۆن كه‌س له ئه‌ندامانی خۆی پێشكه‌ش به گه‌یشتنی ئه‌م بیره پیرۆزه كردوه كه ئه‌م كۆنگره‌ی بۆ ده‌گیری و مان و مه‌وجوودیه‌تی خۆی به‌خوێنی رۆڵه‌كانی له هه‌ر چوار پارچه دابه‌شكراوه‌كه‌ی، پاراستوه.
نابێ له بیرمان بچێت كه بڕینی ئه‌م رێگه سه‌خته، ئاسته‌نگ و كۆسپی زۆر له پیش بوون و هه‌ن و ورده‌كاریه‌كی ته‌واوی ده‌وێت و پێویستە به هۆشیاریه‌وه كۆسپه‌كان بشكێندرێن و رێگه‌كان ته‌خت بكرێن و هه‌وڵی جیددی بۆ بن بڕ كردنی ناڵێكیهكانی یه‌کڕیزی نه‌ته‌وه‌ی كورد بدریت. له پێش هه‌موو شتێك‌دا پێویسته كه بۆ كارێكی ئاوا به جێ و گه‌وره و به‌نرخی نه‌ته‌وه‌یی ، رێزی هه‌موو حیزبه سیاسیه‌كان له هه‌ر چوار به‌شی كوردستان دا، رێکبخرێ و ناكۆكیه‌كان گۆڕ بكرین و، به هه‌نگاوی برایانه و ئاشتیه‌وه، واریدی ساڵۆنی گرتنی ئه‌و گۆنگره بن. بێ شک وڵاتانی ده‌ورو به‌رو له سه‌رووشیان ره‌نگبێ به‌شێك له زلهیزانی دونیاش، له گه‌ل ئه‌وه دا ناڵیك بن ، به‌ڵام ئه‌و یه‌ك رێزیه گشتییهیی كورد كه له سه‌ره‌وه ئیشاره‌م پیكرد، ئه‌م پێلان و فكره دواكه‌وتوانه تیكدهشكێنێ و له‌م مه‌یدانه‌ش دا كورد سه‌ر به‌رز دێته ده‌ر، به‌ڵام نابیت رێبه‌رانی كه رێبه‌ری ئه‌م كۆنگره ده‌گرنه ئه‌ستۆی خۆیان ، فریوی پێكه‌نینی دوژمانی كورد له هه‌رچوارلای ده‌ورو به‌رمان بخۆن، چونكه ئه‌وه‌ی به خۆشی زستان و پێكه‌نینی زاڵم باوه‌ر بكات، ماڵ وێرانه.