كاتێ كورد مێژوو له‌بیر ده‌كات مێژووش له‌ناخیدا ونی ده‌كات! (به‌شی سێ(
13:50 - 30 جۆزەردان 2715

ئاریتما موحه‌ممه‌دی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه كورد خاوه‌ن ده‌یان سه‌ركرده‌ی مه‌زن و لێهاتوو بووه، به‌ڵام تێكڕای كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كانی مێژووی كورد له‌ڕوانگه‌ی سه‌ركرده‌كانی كورده‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و تاوانباری سه‌ره‌كی له‌و مێژووه‌دا كورد خۆیه‌تیی و له‌نێو نه‌ته‌وه‌ی كوردیشدا سهركردهكانیتی.
كورد و كۆمار
رووخانی كۆماری كوردستان چه‌ندین هۆكاری سیاسیی و ناوچه‌یی، نێوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یی له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام مه‌زنترین و كاریگه‌رترین هۆكار نه‌بوونی پشتیوانیی نێوخۆیی بوو كه‌بووه هۆی ڕووخانی كۆماری كوردستان، له‌ڕاستیدا گرینگ‌ترین هۆكاری سیاسیی كهچارهنووسی كۆماری به‌و ئاقاره‌دا برد پشتیوانیی یه‌كێتیی خێڵه‌كانی كورد بوو كه كۆمار ده‌ستبه‌ری نه‌كردبوو. ڕژیمی ئێرانیش له‌و كاته‌دا سه‌رۆكی زۆربه‌ی خێڵه‌كانی كوردی ده‌ورووبه‌ری كۆماری كوردستانی به‌لاڕێدا بردبوو و گره‌وی ده‌سه‌ڵات، سه‌رمایه‌و زه‌ویوزاری پێدابوون.
كاتێ كه‌پێشه‌وا زانی كه ڕژیم سه‌رۆك خێڵه‌كانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه، ئیتر ته‌نیا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕژیم وه‌ك تاكهڕێگه چاره بۆ سه‌رۆك كۆماری كوردستان مایه‌وه، ئه‌وه‌ش دوایین ده‌رفه‌تی كۆمار بوو و ئه‌مه‌ش كۆماری تێك‌شكاند. له‌ڕاستیدا فارسه‌كان زمان وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی گشتگیری كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی ئه‌ژمار ده‌كه‌ن و له‌ڕێگای زمانیانه‌وه زۆربه‌ی كایه‌كان ده‌به‌نه‌وه‌و ده‌كرێ بڵه‌یین كه زمان و كولتووریان لهچهكهكانیان كاریگه‌رتره و پتر بڕ ده‌كات. هه‌ربۆیه پێشه‌وا له‌پاش ئه‌وه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و له‌به‌ندیخانه‌دا به‌ند ده‌كرێ ئامۆژگاریی ڕۆڵه‌كانی كورد ده‌كات و ده‌ڵێت قه‌د باوه‌ڕ به‌دووژمنی داگیركه‌ر نه‌كه‌ن و فارس نه‌ته‌وه‌یه‌كی زمانگرژن و به‌زمان پیلانه‌كانیان به‌هێمنی و به‌نه‌رمی به‌ره‌وپێش ده‌به‌ن. زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی كورد به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی فاشیستیی و ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی فارس شه‌هید بوونه. ئهمهڕاستییهكی حاشا هه‌ڵنه‌گری سیاسیی له‌مێژووی سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و كولتووریی نه‌ته‌وه‌ی كورده، نابێ پشتگوێ بخرێ و به‌سه‌ریدا ڕابوورن. چونكه سه‌ركرده‌كانی كورد هه‌رده‌م به‌هۆی نه‌بوونی شاره‌زایی له‌یاریی سیاسیی له‌گۆڕه‌پانی كرده‌وه‌دا تووشی ههڵهبوونهو له‌ئاكامدا بوونهتهقووربانیی هه‌ڵه‌كانی سیاسیی خۆیان. به‌مه‌ش هه‌م چاره‌نووسی خۆیان لێڵ كردووه‌و هه‌م ئاسۆی گه‌ش و داهاتووی نه‌ته‌وه‌كه‌یان تارمایی تێخستووه.
ئه‌زموونی مێژوو
گرینگ‌ترین خاڵی نه‌رێنیی كه كاریگه‌ره و فارسه‌كان له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی كورد له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان هه‌یانبووه، ئه‌وه بووه كه هه‌رچه‌ند لههندێك كاتدا نه‌یانتوانیبێ پیلانه‌كه‌یان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن و بزووتنه‌وه‌ی كورد تێك بشكێنن، به‌ڵام به‌ئاسانی و له‌رێگای زمانگرژییهوه كێشه‌و ئاڵۆزییان له‌نێوان پارته‌كانی كوردستاندا درووست كردووه و به‌و چه‌شنه‌ش بزووتنه‌وه‌ی كوردیان خستووه‌ته ژێر كاریگه‌ری و هه‌ژموونی سیاسیی خۆیان و ماڵی كوردیان پرش و بڵاو كردووه و هه‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كورد و كوردستان بوونه، فارسه‌كان هه‌ر ئه‌و هێزهبوون كه نسكۆیان به شۆڕشی حه‌فتاكانی باشووری كوردستان هێنا، پێشه‌وای كوردیان له‌سێداره‌دا، سمكۆی مه‌زنیان شه‌هید كرد و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی گه‌وره‌ی كورد له‌ماوه‌ی یه‌كسه‌د ساڵی ڕابردوودا شه‌هید كردووه و هه‌میشه درزیان خستووه‌ته نێوان هێزه‌كانی كورد و هاوكات به‌شێك له‌ڕێبه‌رانی دیكه‌ی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیشیان تیرۆر كردووه. كه‌چی تاكوو ئیستاش ئه‌زموونمان لێ وه‌رنه‌گرتووه. هه‌نووكه‌ش ڕژیمی ئێران كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی حیزبه‌كانی باشووری كوردستان هه‌یه و له‌رۆژئاوای كوردستانیش به‌هه‌مان چه‌شن تا ئاستێك كاریگه‌ری به‌سه‌ر هندێك لایه‌نی پشت كانتۆنهكانهوه هه‌یه. كه‌واتا ئێمه تاكوو ئیستاش ته‌نیا تورك و عه‌ره‌ب به‌نه‌یاری مێژوویی خۆمان زانیوه، به‌ڵام ئه‌مه هوونه‌ر نییه، چونكه به‌شێك له‌و دوو نه‌ته‌وه بۆ خۆیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كهنهیاری كوردن، هه‌رچه‌ند له‌ده‌سپێكی ئه‌م وتاره‌دا ئاماژه‌م به‌وه‌كردووه كه له‌نێو تورك و عه‌ره‌بدا كه‌سایه‌تی گه‌لێكیش هه‌ن كه‌خۆیان به‌پارێزه‌ری مافی كورد ده‌زانن و دان به‌بوونی كورد و كوردستاندا ده‌نێن، به‌ڵام له‌نێو فارسهكاندا ئهمهبوونی نییه و هوونه‌ر ئه‌وه‌یه‌كه نه‌یاری خۆحه‌شارداو ده‌ستنیشان بكه‌ین. كه‌واتا له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌باته‌ی كه‌كورد بۆ ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی كردووێتی و به‌و هه‌موو ڕێگا پڕ هه‌ورازونشیوه‌دا تێپه‌ڕبووه‌و ئه‌و هه‌موو خوێن و قوربانیدانه كه ئه‌م گه‌له داوێتی، كه‌چی ئیستاشی له‌گه‌ڵ بێ فارسه‌كان به‌كورد ده‌ڵێن خێڵك له‌فارس، زۆر باشیش له‌مێژووی كورد شاره‌زان كه‌به‌شێكی سه‌ره‌كیی لهكولتوور و زمان و ناسنامه‌ی فارس دابڕێنراوی كولتوور و زمان و ناسنامه‌ی كورده. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌كورد بڵێن نه‌ته‌وه ئه‌و كات خۆیان ده‌بنه خێڵێك له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد. كه‌واتا فه‌لسه‌فه‌ی هه‌موو كێشه‌كان و چه‌واشه‌كارییه‌كانی فارس له‌پێوه‌ندی به‌نه‌ته‌وه‌ی كورد لێره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
كورد لهسهركردهدا
زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی كورد چ له‌ڕۆژهه‌ڵات، چ له‌باكووری كوردستان و چ له‌باشووریش هه‌میشه له یه‌كخستنی سپا و به‌ر پرچدانهوهی داگیركه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوونه‌و ڕۆڵی مه‌زنیان گێڕاوه، به‌ڵام كاتێ گه‌یشتوونه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌كه له‌مه‌ڕ پرسی كورد گفتوگۆ بكه‌ن، به‌هه‌ڵه‌دا چوونه‌و سه‌ركه‌وتنیان نه‌ك هه‌ر به‌ده‌ست نه‌هێناوه به‌ڵكوو بوونه‌ته قوربانیی و نه‌ته‌وه‌ی كوردیش بووه‌ته سووته‌مه‌نیی گفتۆگۆكان و شۆڕش و به‌رخۆدانیش له‌نێو چووه. شێخ مه‌حموودی نه‌مر، سه‌ید ڕه‌زای ده‌رسیم، سمكۆی شكاك، پێشه‌وا قازی، د. قاسملوو، د. سه‌عید شه‌رفكه‌ندی، عه‌بدووڵا ئۆجه‌لان و ده‌توانین ده‌یان سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی كورد له‌ڕیزی ئاماژه‌كان كۆكه‌ینه‌وه، كه‌چی تاكوو هه‌نووكه‌ش ههلهستراتیژییهكانی مێژووی خۆمان ده‌ستنیشان نه‌كردووه‌و به‌رده‌وام به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه‌دا هه‌نگاو ده‌نێین كه نه‌ته‌وه‌ی كوردیان به‌م دۆخهئاڵۆزهی ئه‌مڕۆ گه‌یاندووه. هه‌نووكه هاوسۆزییه‌ك له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی له پێوه‌ندی به‌هێرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان درووست بووه، كه‌چی لایه‌نه‌كانی سیاسیی باشووری كوردستان كه‌وتوونه‌ته داوی ململانێی حیزبایه‌تیی و ئه‌و هاوسۆزییهشیان خستووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و هه‌وڵه نه‌رێنییه‌یان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش خه‌ریكه له‌بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه.
بۆیه ده‌ڵێم كه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌بیركردنه‌وه‌دا ساوایه. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌زموونی مێژوو پێی سه‌لماندووین كه‌هه‌میشه داگیركه‌ران به‌خیانه‌ت كردن له كورد كۆشكی ده‌سه‌ڵاتیان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ر خاك و نیشتمانی كورد بوونه‌ته خاوه‌ن ماڵ و خاوه‌ن مێژوو و ناسنامه‌ی كوردیان له‌سه‌رخۆ تاپۆ كردووه‌و نه‌ته‌وه‌ی كوردیش پێچه‌وانه هه‌موو ده‌ستكه‌وتێكی به‌ده‌ستهاتووی له‌ده‌ست داوه. له‌ڕاستیدا فه‌لسه‌فه‌ی كێشه‌ی كورد ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه ئه‌وه كورد بووه كه خیانه‌تی له‌خۆی كردووه‌و بۆ كۆشك و ته‌لار و ده‌سه‌ڵات ئاسۆی ڕوونی نه‌ته‌وه‌كه‌ی لێڵ كردووه. له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئاماژه‌یه‌ك بیر دههێنمهوهكه كاتێ توركییهی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای هێز و ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی كورد له‌باكووری كوردستان پێك هات، سه‌ركرده‌كانی كورد چوون داوای خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان لهئهتاتورك كرد. ئهمههڵهسیاسیی و ستراتیژییانه بوو كه‌ڕێگه‌ی بۆ تڵیشانی خاكی كورد له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان خستهبار.
درێژه‌ی هه‌یه…
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لە ناوەڕۆکی بەرپرسیار نییە