Holocaust هۆلۆکاست، ئه‌نفال، شۆوا یا پاکتاوی ڕه‌گه‌زی!
18:48 - 10 رەشەمه 2713
Unknown Author
ســدێق بــابــا یی
به‌شی - ١٩
ئامرازی ڕێخۆشکه‌ری کوشتاری به کۆمه‌ڵ و به‌رده‌وامی کوردان. گرێدراوی هزری خه‌باتکارانی کورد به ده‌سه‌ڵاته ناوه‌ندیه‌کان وته‌سلیم بوون به قه‌ده‌ری سه‌پێندراو.
به پێ ئه‌زموون: وه‌ڵامدانه‌وه به بانگه‌وازی \" وتوویژ\" له گه‌ڵ ملهوڕی زاڵ، له سه‌رووی نرخی پرس کردن به ڕای گشتی کورد له‌و پێوه‌ندیه‌دا سه‌یر کراوه !.
جیاوازی به‌رچاوو سه‌مه‌ره‌ی تێڕوانینی کورد، و ده‌یان نه‌ته‌وه‌ی ڕزگار بوو، نه‌بوونی ئیراده وێرای به‌رده‌وامی خه‌بات بۆ پساندنی کۆتوبه‌ندی دیلیه!؟
به درێژایی مێژووی خه‌مناکی به‌رئه‌نگاری، نه ته‌نێ له باشووری کوردستان – (عێراق) به‌ڵکوو له ڕۆژهه‌ڵات و باکووری کوردستانیش خه‌باتکاری کورد هه‌موو کاتێک به هیوای درێژه‌ی \"وتووێژ\" ژیانی هاوبه‌ش به خواستی یهکلاینی و به ئاکام گه‌یشتن له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداری زال و ملهوڕی داگیرکاری خاک و به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌که‌مان بووه !!
هه‌موو جارێ له قه‌راغ ئه‌م دانووسان و هاتووچۆیانه به جێا له به‌رهه‌م و ئاکامی تاڵ و خوێناوی چێتری بۆ کورد پاش زیاتر له سه‌ت ساڵ لێ نه‌که‌وتوه‌ته‌وه!!؟
له درێژه‌ی ئه‌م پرۆسه نه‌زۆکه‌دا کورد نه ئاوه‌زی پرینگانه‌وه‌ی بۆوازهێنانی سهرقالیهکی پووچ و وزهفهوتێنی ئه‌وتۆ وه‌گه‌ڕ که‌وتوه و نه مه‌یلی بۆ فام کردنی ئه‌و راستیه به جاران سه‌لمێندراوه نیشان داوه که له مه‌رام ،زاتی ناپاک و دوژمنکارانه‌ی فه‌رمانڕه‌وا ملهوڕه‌کان به سه‌ر کوردستان داله شاردنه‌وه تێ په‌ڕیوه.
خه‌باتکاری کورد بۆ کۆتایی به‌خشین به ئه‌م خهمساریه مه‌زنه که گه‌رووی جووڵانه‌وه‌ی له سه‌رجه‌م ده‌ورانه‌کانی ژیانی پچڕ پچڕی خۆیدا تا ڕۆژگاری ئێمڕۆ له باشترین حاڵه‌ته‌کانیدا ده‌گوشێ ، مشووری کارسازو یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی نه‌خواردوه و هه‌رجار له جاری پێشووتر به شه‌وق و زه‌وقێکی نوێ و خۆڕازیکهرانهی خه‌ڵک خه‌ڵه‌تێنه‌ر سه‌ری خۆی و هیوای جه‌ماوه‌ری دیسان ته‌سلیمی هه‌مان ڕاوچی به کورد فێر بوو کردوه‌ته‌وه !؟؟
له به‌رده‌وامی ئه‌م ڕه‌وشته دا که کورد وه‌ک قه‌ده‌ر بۆ ده‌س نیشان کردنی به‌سه‌ر هاتی خۆی فه‌رزی کردوه ڕێکاریتری به نه‌گونجاو ، دوور له ئه‌گه‌ری هه‌بوونی شانسی تاقی کردنه‌وه و له بنه‌ڕه‌تدا ، وه‌ک سه‌رکۆماری ته‌شریفات له عێراق [ به‌ڕێز تاڵه‌بانی] له لێدوانه‌کانی ساڵی ٢٠١٠ له‌گەڵ مێدیا تورکیه‌کان باسی کرد به \"خه‌ون و خه‌یاڵ\"، زانیوه !
یه‌ک له تراژیدیا‌کانی ژیان و به‌سه‌رهاتی خۆێناوی کوردان له‌وه‌دایه تێفکرینی جیاواز له‌وان تا ڕاده‌ی خه‌ون و خه‌یاڵ بۆ داهاتوومان له سۆنگه‌ی ڕێبه‌رانه‌وه لێمان کراوه به مۆته‌که‌ی مه‌رگ و نه‌مان ! به واتهیهکیتر هه‌نووکه‌ش به‌شی هه‌ره به‌ر چاومان ڕه‌نگه گوێ ڕایڵی بۆچوون یا تێڕوانینی سه‌رۆکی فڵان وڵات و سه‌رجه‌می ئه‌گه‌ره فانتازیه‌کانی هه‌ڵ قولاوی ڕاسپارده‌ی ده‌ره‌کی [ ده‌وڵه‌تانی قازانج خوازی پشتیوانی نه‌یارانمان] بین ! .
چه‌سپاندنی پابه‌ندی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولاو بۆ مل درێژ کردنی جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌رانبه‌ر ڕاوێژ‌و ڕاسپارده‌ی پشتیوانانی دوژمنانمان به ڕاده‌یه‌ک کارتێکه‌ری له سه‌ر لێکدانه‌وه‌ی ڕێبه‌ر و به‌رپرسیارانی حێزبی خه‌باتکاری کورد به جێ هێشتوه که وێرای دڵنیایی دان به مافی ده‌ربڕینی ئازاد هێشتار ده‌ره‌تانی یاسایی به کرده‌وه بۆ بانگه‌وازی ڕای ئازادی جه‌ماوه‌ر ودسنیشان کردنی شێوازی دڵخواز بۆ دابین کردنی داهاتووی سیاسی وڵاتی خۆیان پێ ڕه‌وا نه‌دیتراوه. له‌م لاشه‌وه مل که‌چی و خۆبه‌ستنه‌وه به ده‌سه‌لاته ناوه‌ندیه‌کان ئه‌وه‌تا وه‌ک مێژوو شاهێدی ده‌دات هیچ کات وازی له کوشتار ، تالان وخوێن ڕشتنی به‌رده‌وام بۆ `قڕ کردنمان نه‌هێناوه؟!
سه‌رده‌مێک مه‌سڵه‌حه‌تی کورد ده‌بوو گرێدراوی ئامۆژگاری یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت \"پشتیوانی مافی گه‌لان\" !!! سهردهمێکیتر خۆبه‌ستنه‌وه به هێڵی گشتی قازانج ، گوێبیس بوون و لا نه‌دان له بڕیاراتی \"ئامریکای هاوپه‌یمان و...\" و جارێکی‌تر شیاو نه‌بوونی وه‌زعی گشتی، مه‌سڵه‌حه‌ت و هه‌لومه‌رجی جێهانی کراوه به ئامرازی خۆ بواردن له‌م مه‌سه‌له بنماییه!!! .
له‌م نێوانه دا ئه‌وه که په‌راوێز خراوه ، و ڕێبه‌ری جووڵانه‌وه‌کانی کورد ئاوڕی پێویستیان لێ نه‌داوه‌ته‌وه ڕای گشتی خه‌ڵکی کوردستان بوه !؟ هێز و ڵاینه کوردیه‌کان به پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وتی ئه‌رینی و یاسای پابه‌ندی به ده‌نگی زوربه فره‌تر فه‌رمانده‌ر و سه‌رۆکی خۆ سه‌پێن بوون تا ئه‌وه شه‌رعیه‌ت و ڕه‌وایی بڕیاره‌کانیان له جه‌ماوه‌ر وه‌رگرتبێ ! یا هه‌ر نه‌بێ نرخ و پێگه‌ی بیر‌و ڕای گشتی بۆ به‌رگری له هه‌ڵه و ڕه‌چاو کردنی ده‌وری کۆمه‌ڵ له دست نیشان کردنی باشترین رێ وشوێن ، جێگا‌و پێگه‌ی خۆی نه‌دراوه‌تێ . له درێژه‌ی ئه‌م ڕێبازه‌دا چاره‌نووسی کورد هه‌مووکاتێک له به‌رده‌ستی بکوژانیدا ماوه‌ته‌وه . (خوداههڵ ناگرێ بۆ شه‌رعیت به‌خشین به پله‌و پایه‌ی ئێداری و حێزبێ ده‌نگی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا پێویست و هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی له کاتی ده‌نگدانه کان نرخی تایبه‌تی بۆداندراوه ).
هه‌رکاتێ گۆشه نیگایه‌کی ده‌سڵاتی زاڵم و زاڵ به‌ره‌و سه‌رکرده‌یه‌ک وهرچهرخێندراوه، به په‌له‌پڕووزه و به بێ که‌مترین پرس له کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و کوڕنۆش بۆ لای جه‌لاد ملی ڕێگاییان گرتوه.
ده‌سکه‌وته‌کانی ڕه‌وشتێکی ئه‌وتۆ له تازه‌ترین حاڵه‌تی خۆی دا هێرشی نوێی عه‌ربه‌کان بۆ سه‌ر حه‌ویجه و که‌رکوک ڕۆژی٢٥.٠٢.٢٠١١ و ساڵی پێش ٢٠١٢ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سه‌لاتی ناوه‌ندی بۆ وێنه جه‌نابی مالکی و بڕینی به‌شه بودجه‌ی کوردستان و.... و هه‌وڵی ژیاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام له‌م شارانه و ماڵ بهدهرکردنهوهی دووباره‌ی کورد له سه‌ر ئاخی خۆی ، ئه‌نفال و شیمیایی بارانی شار‌و گونده‌کانی کوردستان و بێ سه‌رو شوێن کردنی نزیک به دوسه‌ت هه‌زار نفووسی کورد به نێر و مێ و جه‌حێل و منداڵ و گه‌وره‌ساڵ له ده‌یه‌کانی پێشووتر و وێنه‌ی تازه‌ی ئه‌و کاره‌ساته‌یه که سوریه له ناوجه‌که‌دا وێرای باقی عه‌ره‌به‌کان به‌رانبه‌ر هاونیشتمانانمان له‌م وڵاته بوه ، که له به‌شه‌کانی داهاتوودا گۆشه‌یه‌ک له‌م تراژدیا مه‌زنانه ده‌خرێته به‌ر چاوی خوێنه‌ری به‌ڕێز .