مەهاباد؛ جەلال عەلەوی دوای ١٠٠ ڕۆژ دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە، بە بارمتەی قورسی ١٠ میلیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا.
٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ دوای تێپەڕبوونی ١٠٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی "جەلال عەلەوی"، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد و چەند مانگ ناڕوونیی چارەنووسی، بە دانانی بارمتەی قورسی ١٠ میلیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژێکدا لەگەڵ "کوردپا" ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥، "جەلال عەلەوی"، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "کۆسەکەرێز" سەر بە شاری مەهاباد، دوای ١٠٠ ڕۆژ دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و مانگێک ناڕوونیی چارەنووسی، بە دانانی بارمتەی ١٠ میلیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، "جەلال عەلەوی" بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابووەوە.
تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەکانیش لەمبارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.
جەلال عەلەوی پێشتریش لە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠١دا، لەگەڵ سێ هاووڵاتیی کوردی دیکە، لە کاتی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرابوو.