ورمێ؛ فرووزان نەوجەوان(ئیسلامی) پاش ١٧ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا
ڕۆژی شەممە ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٥؛ فرووزان نەوجەوان(ئیسلامی)، خەڵکی ورمێ و مامۆستای زمانی ئینگلیزی و بەرپرسی ئاکادێمیای زمانی "نەوجەوان" پاش ١٧ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە بە دانانی بارمتەی ٥ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم مامۆستای زمانی ئینلگیزییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.
ئەم ژنە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی ڕەوانەی بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٥، فرووزان نەوجەوان(ئیسلامی) خەڵکی ورمێ، مامۆستای زمانی ئینگلیزی و بەرپرسی ئاکادێمیای زمانی "نەوجەوان" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئەمنییەتیی "٩ پلە"ی ورمێ ڕاگوێزرا.
فرووزان نەوجەوان(ئیسلامی) لە بلاگێرە ناسراوەکانی کورد لە ورمێیە و تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە .