پیرانشار؛ محیەدین مەعرووف‌نیا و بێهنام مەعرووف‌‌نیا بە دانانی بارمتەی ٤ میلیارد تمەنی ئازاد کران

16:27 - 10 بانەمەڕ 2726

ڕۆژی دووشەممە ٧ی بانەمەڕی ١٤٠٥، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی «محیەدین مەعرووف‌نیا» و «بێهنام مەعرووف‌‌نیا»، هەرکامەیان بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

نیوەڕاستی مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٥، ئەو دوو هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

ئەو باوک و کوڕە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێبەش کراون.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو باوک و کوڕە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.