پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی عوسمان بایەزیدی
04:04 - 19 رەشەمه 2725
١٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤؛ هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «عوسمان بایەزیدی» خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بە کوردپای ڕاگەیاند، نزیکەی کاتژمێر ٣ی بەیانی ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکان بەبێ پیشاندانی حوکمی یاسایی و بە شێوەیەکی و توندوتیژانە ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.
ئەم سەرچاوەیە ئەوەشی زیادیکرد: هەوڵەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکارەکانی دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە ناڕوونە و هێزە ئەمنییەتییەکان لەمبارەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.