ئیلام؛ دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی ساسان چەمەنئارا، زیندانی سیاسیی پێشوو و هونەرمەندی کورد، لەگەڵ خوشکەکەی پەرەستوو چەمەنئارا
03:27 - 27 رەشەمه 2725
ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، ساسان چەمەنئارا، زیندانی سیاسیی پێشوو و هونەرمەندی کوردی خەڵکی ئیلام، لەگەڵ خوشکەکەی بە ناوی پەرەستوو چەمەنئارا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانه دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
جەواد چەمەنئارا برای پەرەستوو و ساسان چەمەنئارا لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس ڕایگەیاندووە: «هێرش کراوەتە سەر ماڵی باوکم و براکەم و خۆشکەکەمیان دەستبەسەر کردووە.»
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.