سەردەشت؛ جێگیرکردن و گواستنەوەی هێز و کەرەستەی سەربازی بۆ نێو قوتابخانەکان، مزگەوتەکان و هەروەها زانکۆکان و ئامادەبوونی هێزەکان بە ئۆتۆموبیلی شەخسی لە نێو شاردا
٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٤؛ بەکارهێنانی هێزە سەربازییەکان لە شوێنە گشتی و خزمەتگوزارییەکان لە شارە جیاوازەکانی کوردستان هێشتا بەردەوامە. بەپێی ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا گواستنەوە و جێگیرکردنی هێز و کەرەستەی سەربازی لە قوتابخانەکان، زانکۆکان و مزگەوتەکان بینراوە و هەروەها ئامادەبوونی هێزە سەربازییەکان لە ئۆتۆمبێلی شەخسی لە ئاستی شاردا بینراوە.
بەپێی ڕاپۆرتە وەرگیراوەکان لە شاری سەردەشت لە پارێزگای ورمێ، هێزەکانی سپای پاسدارانی ئیقلابی ئیسلامی ئێران لە هەندێک لە ناوەندە فێرکاری و گشتییەکاندا لە حاڵی جێگیرکردن و گواستنەوەی هێز و کەرەستەی سەربازین.
بەپێی وتەی ئەم سەرچاوانە، ئامادەبوون و گواستنەوەی ئەم هێزانە لە ژمارەیەک لە قوتابخانەکان هەروەها لە زانکۆی پەیامی نووری سەردەشت بینراوە.
هەروەها بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە گوندی «بێوەران» سەر بە شاری سەردەشت، هێزەکانی سپای پاسداران لە قوتابخانە و مزگەوتی ئەم گوندەدا لە ئامادەباشیدان و هەنگاو بۆ جێگیرکردنی هێز و کەرەستەی نیزامی زیاتر هەڵدەگرن.
لە لایەکیترەوە، ژمارەیەک لە هێزە نیزامییەکان لە ناو شاردا جێگیرکراون و بە دووری نزیکەی دە تا بیست مێتر لە یەکتر، لە ناو ئۆتۆمبێلەکایاندا کشیک دەدەن.
بەپێی بنەماکانی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و مادەکانی کۆنڤانسیۆنی چوارەمی ژنێڤ، لایەنەکانی بەشدار لە شەڕی چەکداری پێویستە لەنێوان ئامانجە سەربازییەکان و شوێنە مەدەنییەکان جیاوازی بکەن و لە بەکارهێنانی سەربازی بۆ ناوەندە مەدەنییەکان وەک قوتابخانەکان، ناوەندە فێرکارییەکان و شوێنە گشتییەکان کە دەتوانێت ژیانی خەڵک بخاتە مەترسیییەوە خۆیان بپارێزن.