ئێسفەراین؛ ئەنیس گریوانی، لاوی کوردی کرمانج، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانبار

04:13 - 18 رێبەندان 2725

١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "ئەنیس گریوانی" لاوی کوردی کرمانجی خەڵكی ئێسفەراین، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لەم شارەیە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی دوو فیشەکی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ملی گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ تەرمی "ئەنیس گریوانی" لە گوندی دایکی لە ئێسفەراین بە خاک سپێردراوە.