کرماشان؛ حەسەن سابت قەیسەوەندی، هاووڵاتیی کورد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار

04:12 - 18 رێبەندان 2725

١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "حەسەن سابت قەیسەوەندی" لاوی کوردی خەڵکی ئیسلام ئابادی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە کرماشانە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کەلەکەی گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ بنەماڵەی "حەسەن سابت قەیسەوەندی" هەتا ڕۆژی ٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ بۆی گەڕاون و هیچ زانیارییەکیان لێی نەبووە تاکوو دواجار هەواڵی گیانلەدەستدانی بە هۆکاری
لێدان" پێیان ڕادەگەیەنرێ. بەم حاڵەوە بنەماڵەکەی پاش وەرگرتنەوی تەرمەکەی دەزانن کە چەن فیشەکی جەنگی لە کەلەکەی دراوە.

تەرمی "حەسەن سابت قەیسەوەندی" لە ڕێکەوتی ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ لە گۆڕستانی زێدەکەی خۆی بە خاک سپێرداوە.