تاران؛ مێهدی ڕەحمەتی، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانبار
04:07 - 18 رێبەندان 2725
١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "مێهدی ڕەحمەتی" هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە و دانیشتووی تاران، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە تارانە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست داوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە لەژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکاندان تاکوو لە ڕاگەیەندنی ناو و وردەکارییەکانی ناوبراو خۆ ببوێرن.
تەرمی "مێهدی ڕەحمەتی" لە کۆتاییدا لە زێدی خۆی بە خاک سپێردراوە.
"مێهدی ڕەحمەتی" باوکی دوو منداڵ بووە و لە تاراندا کاری کردووە.