ئێسفەراین؛ مورتزا یەعقووبی، هاووڵاتیی ٤١ ساڵانی کوردی کرمانج، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانبار

04:00 - 18 رێبەندان 2725

١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "مورتزا یەعقووبی" هاووڵاتیی ٤١ ساڵانی کوردی کرمانجی خەڵكی ئێسفەراین، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لەم شارەیە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ تەرمی "مورتزا یەعقووبی" لە ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە زێدی خۆی لە ئێسفەراین بە خاک سپێردراوە.

"مورتزا یەعقووبی" لەدایکبووی سالی ١٣٦١، باوکی کچێکی ٩ ساڵان و دوو کوڕی ٣ و یەک ساڵان بووە، ناوبراو شۆفێری بەرهەڵگر بووە.