کرماشان؛ ڕەزا نادری، لاوی ٢٧ ساڵانی کورد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار

03:57 - 18 رێبەندان 2725

١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "ڕەزا نادری" لاوی ٢٧ ساڵانی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە کرماشانە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دڵی گیانی لەدەست داوە.

تەرمی "ڕەزا نادری" لە گۆڕستانێکی ناوچەی بێڵەواری کرماشان بە خاک سپێردراوە.