ئێسلام شەهر/ تاران؛ ئارین قاسمی‌زادە، مێرمنداڵی ١٤ ساڵانی خەڵکی کەنگاوەر، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٩ی بەفرانبار

03:51 - 18 رێبەندان 2725

١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "ئارین قاسمی‌زادە" مێرمنداڵی ١٤ ساڵانی خەڵکی کەنگاوەر سەر بە پارێزگای کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە ئێسلام شەهری تارانە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پشتی گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ ئەم مێرمنداڵە ١٤ ساڵانە پاش تەقەکردن بەسەختی بریندار بووە و چەند کاتژمێر پاش ڕاگوێزرانی بۆ نەخۆشخانە، بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوە.

تەرمی "ئارین قاسمی‌زادە" ڕۆژی ٢١ بەفرانباری ١٤٠٤ لە گۆڕستانی "بەهەشت فاتمیە"ی ساڵحییە بە خاک سپێردراوە.

"ئارین قاسمی‌زادە" لە دوو بواری وەرزشیی کوشتی و ژیمناستیکدا چالاک بووە و لەم دواییانەدا خولێکی پێشکەوتوی ئارایشگەریی کۆتایی پێ هێنابوو.