تاران؛ شیلان ساڵحی، خوێندکاری خەڵکی بانە، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانبار
03:43 - 18 رێبەندان 2725
١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "شیلان ساڵحی" خوێندکاری خەڵکی بانە کە لە زانکۆی شەهید بەهەشتیی تاران کاری دەکرد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە تارانە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پشتی گیانی لەدەست داوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ تەرمی ئەم گیانلەدەستداوە بە گوشارهێنان و هەڕەشە و وەرگرتنی بەڵێننامە و لەبری ١٥٠ میلیۆن تمەن پارەدا ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.
تەرمی شیلان ساڵحی ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ لە گۆڕستانی شاری بانە بە خاک سپێردراوە.
شیلان ساڵحی کچی "شیرین و فەتاح" خەڵکی بانە لە پارێزگای سنە بووە.