تاران؛ میلاد باغفەلەکی، لاوی ٣٥ ساڵانی کرماشانی، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانبار

03:41 - 18 رێبەندان 2725

١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "میلاد باغفەلەکی" لاوی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە فەردیسی کەرەجە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ تەرمی ئەم گیانلەدەستداوە لە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گۆڕستانی "باغ فردەوس"ی کرماشان بە خاک سپێردراوە.

"میلاد باغفەلەکی" کوڕی "مەشەدی عەزیزوڵڵا" و سەڵت بووە.