ئێسلام شەهر؛ ئەمیرمێهدی مورادی، قوتابیی ۱۵ ساڵان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانبار
23:11 - 13 رێبەندان 2725
١٣ی ڕێبەندانی ۱۴۰۴؛ "ئەمیرمێهدی مورادی" قوتابیی ۱۵ ساڵان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گەڕەکی "قائێمیە"ی ئێسلام شەهری تارانە کە بە تەقەی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە نوخاعی کوژراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "ئەمیرمێهدی مورادی" تەنیا کوڕی بنەماڵەکەی بووە و خوشکێکی بووە، تەرمەکەی پاش سێ ڕۆژ و تەنیا بە ورگرتنی پارە و دانی بەڵێننامەی زۆرەملێ ڕداەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە و لە گۆڕستانی "ئیمامزادە ئیبراهیم دێهساد" لە باخستانی شەهریار بە خاک سپێردراوە.
ئەم سەرچاوەیە رایگەیاند کە "ئەمیرمێهدی مورادی" لەک و لە تایفەی "ئەیتوەند" بووە.