نەغەده؛ سەعدی ئیرانی پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا
00:44 - 9 رەشەمه 2725
ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، سەعدی(محەممەدڕەزا) ئیرانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار پاش ٤٠ ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.
سەعدی ئیرانی سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی، بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ کرا.
پێویستە بوترێ کە ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.