بەندیخانەی سنە؛ ئازادیی کاتیی ئەفشین حوسێنپەناهیی، چالاکی مەدەنی بە دانانی بارمتە
00:33 - 9 رەشەمه 2725
ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، ئەفشین حوسێنپەناهیی چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسی بە دانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
ئەم چالاکە مەدەنییە، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی بۆ بەندیخانەی سنە ڕاگوێزرا.
ئەفشین حوسێنپەناهیی پێشینەی دەسبەسەرکران و مەحکوومکرانی هەیە.
تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم بەندکراوە سیاسییەی پێشوو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.