کەرەج؛ ڕەزا کاووسی، مێرمنداڵی ١٦ ساڵانی کوردی خەڵکی قووچان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار

17:57 - 6 رەشەمه 2725

٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤؛ "ڕەزا کاووسی"، مێرمنداڵی ١٦ ساڵانی کوردی کرمانجی خەڵکی قووچان سەر بە پارێزگای خوراسان و دانیشتووی کەرەج، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە ناوچەی "شاهین‌ویلا"ی کەرەجە کە بە تەقەی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سینگی کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ هێزە ئەمنییەتییەکان پاش کوشتنی ناوبراو، بۆ ڕادەستکردنەوەی تەرمەکەی بنەماڵەکەی دەخەنە ژێر گوشارەوە تاکوو وەکوو "بەسیجی" بیناسێنن. بە وتەی ئەم سەرچاوەیە پاش دژایەتیی بنەماڵەکە لەگەڵ ئەم داواکارییە، بڕی ٧٥٠ میلیۆن تمەن پارە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکە لێیان وەرگیراوە. لە کۆتاییدا تەرمی ناوبراو لە قووچان بە خاک سپێردرا.

ڕەزا کاووسی مێرمنداڵێک بوو کە بۆ کارکردن کە "قووچان"ـەوە چووبووە کەرەج و وەکوو شاگرد میکانیک لەوێ کاری دەکرد.