بەندیخانەی قووچان؛ ٤٨ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی مێهدی قولیزادە
٥ی ڕەشەمەی ۱۴۰۴؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤٨ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "مێهدی قولیزادە" هاووڵاتیی کوردی خەڵکی "قووچان" سەر بە پارێزگای خوراسان، ناوبراو پاش ماوەیەک لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان، بۆ بەندیخانەی قووچان ڕاگوێزراوە و هێشتا لە دۆخێکی ناڕووندایە.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "مێهدی قولیزادە" لاوی کرمانجی خەڵکی "قووچان" لە ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤دا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە و بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ناوبراو پاش لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی قووچان ڕاگوێزرا و ئێستا لە دۆخێکی ناڕووندا لەم بەندیخانەیە ڕاگیراوە.
ناوبراو لە ماوەی ٤٨ ڕۆژ دەسبەسەرکرانیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.