ئاسمان ئاباد/ئیلام؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی دوو برا و ڕاگواستنیان بۆ شوێنێکی نادیار
22:35 - 4 رەشەمه 2725
سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٢ی ڕەشەمەی ۱۴۰۴، دوو برای کوردی خەڵکی "ئاسمان ئاباد" سەر بە ئیلام، بە ناوەکانی "ئەمیرحیسام سۆهرابنیا" ١٨ ساڵان و "ئەمیرحوسێن سۆهرابنیا" ٢٢ ساڵان، بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەیان و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
هێزە ئەمنییەتییەکان تاکوو ئێستا سەبارەت بە دەسبەسەرکردنی ئەم دوو برایە ڕوونکردنەوەیان نەداوە. لە کاتی دەسبەسەرکرانەوە سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو برایە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسە نزیکەکانیان بێبەری کراون.