ئیلام؛ ٧ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی سیرووس میرناسری
21:41 - 1 رەشەمه 2725
١ی ڕەشەمەی ۱۴۰۴؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٧ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی "سیرووس میرناسری" لاوی کوردی خەڵکی ئیلام، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "سیرووس میرناسری" ڕۆژی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ بە بێ بەڵگەیی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە و بە هێرش بۆ سەر ماڵەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا و لەو کاتەوە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
پێویست بە ئاماژەیە کە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن و پێوەندی لەگەڵ کەسە نزیکەکانی بێبەری بووە.