بەندیخانەی گورگان؛ ٢٧ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی فەرشاد بەراتی/ ئەو لەگەڵ تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی گورگان کرا
١ی ڕەشەمەی ۱۴۰۴؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٧ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی "فەرشاد بەراتی" لاوی کوردی خەڵکی "دەرگەز" سەر بە پارێزگای خوراسان و دانیشتووی گورگان، ناوبراو بە چارەنووسی ناڕوونەوە لە بەندیخانەی گورگان ڕاگیراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "فەرشاد بەراتی" ڕۆژی ٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ بە بێ بەڵگەیی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە و لە هێرشێکی شەوانەدا بۆ سەر ماڵەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ناوبراو پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی بۆ بەندی ژنانی بەندکراوانی سیاسیی بەندیخانەی گورگان ڕاگوێزراوە و لە دۆخێکی ناڕووندا لەم بەندیخانەیە ڕاگیراوە.
ناوبراو لە ماوەی لێپرسینەوەکەیدا لە شوێنێکی نادیار ڕاگیرابوو و لە بەندیخانەی گورگانیش لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسە نزیکەکانی بێبەری کراوە.
فەرشاد بەراتی کوردی کرمانجی خەڵکی "دەرگەز" لە پارێزگای خوارسان و دانیشتووی گورگانە. ناوبراو خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە.