ئیلام؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی ٨ لاو و مێرمنداڵی کورد/ پژمان ئەسڵمەرز، محەممەدجەواد زەینیوەندی، میلاد تەبرایی، مەجید پڕڕەنگ، محەممەد پیری، عەلی زەینیوەندی، ئارمین پیرانی، ڕۆوحوڵڵا شێخی
١ی ڕەشەمەی ۱۴۰۴؛ لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ڕەشبگیریی هاووڵاتییانی کورد لە ئیلام، ٨ لاو و مێرمنداڵی کورد لە شارەکانی دەرەشار، مەڵکشایی، سەرواڵە و دێهلوڕان، موورمووری و ئاودانان، بە ناوەکانی "پژمان ئەسڵمەرز، محەممەدجەواد زەینیوەندی، میلاد تەبرایی، مەجید پڕڕەنگ، محەممەد پیری، عەلی زەینیوەندی، ئارمین پیرانی، ڕۆحوڵڵا شێخی" بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەسبەسەر کران و بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوێزران.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا لەمبارەوە وتی: دەسبەسەرکرانی ئەم کەسانە بە بێ بەڵگەی یاسایی بووە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەتییەکان لەمبارەوە ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.
شوناس و ڕێکەوتی دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییانە بەم شێوەیە:
ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، "پژمان ئەسڵمەرز" لاوی ١٨ ساڵانی خەڵکی "دەرەشار" دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، "محەممەدجەواد زەینیوەند" مێرمنداڵی ١٤ ساڵانی خەڵكی "دەرەشار"، "میلاد تەبرایی" لاوی کوردی خەڵکی "مەڵکشایی" و "مەجید پڕڕەنگ" هاووڵاتیی ٣٩ ساڵانی خەڵكی "سەراوڵە" دەسبەسەر کران.
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، "محەممەد پیری" مێرمنداڵی ١٧ ساڵانی خەڵکی "دیلوڕان"، "عەلی زەینیوەندی" مێرمنداڵی ١٤ سالانی خەڵکی دێهلوڕان، "ئارمین پیرانی" لاوی کوردی خەڵکی "ئاودانان"، "ڕۆحوڵڵا سێخی" هاووڵاتیی ٣٨ ساڵانی خەڵکی "موورمووری" و "محەممەد پیری" مێرمنداڵی ١٧ ساڵانی خەڵکی "دێهلوڕان" دەسبەسەر کران.
پێویست بە ئاماژەیە کە "ئارمین پیرانی" لاوی خەڵکی ئاودانان لە ڕێوڕەسمی چلەی عەلیڕەزا سەیدی مێرمنداڵی کوژراوی خەڵکی ئاودانان لە تاران، دەسبەسەر کراوە. ناوبراو پێشتریش لە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤دا دەسبەسەر کرابوو.
وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ:
ئارمین پیرانی، مەجید پرڕەنگ، عەلی زەینیوەندی، پژمان ئەسڵمەرز، محەممەد پیری، محەممەدجەواد زەینیوەندی، ڕۆوحوڵڵا شێخی و میلاد تەبرایی.