بەندیخانەی ئێسفەراین؛ ٣١ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئەمیرحوسێن نەزەرزادە، لاوی ٢٧ ساڵانی کورد

20:49 - 1 رەشەمه 2725

٣٠ی ڕێبەندانی ۱۴۰۴؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٣١ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی "ئەمیرحوسێن نەزەرزادە" لاوی کوردی ٢٧ ساڵانی خەڵکی گوندی "فەرتان" سەر بە شاری "ئێسفەراین"، ناوبراو پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بە چارەنووسی ناڕوونەوە لە بەندیخانەی ئێسفەراین ڕاگیراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "ئەمیرحوسێن نەزەرزادە" ڕۆژی ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ بە بێ بەڵگەیی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا و پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی بۆ بەندیخانەی ئێسفەراین ڕاگوێزرا.

ئەم لاوە ٢٧ ساڵانە لە ماوەی ٣١ ڕۆژ دەسبەسەرکرانیدا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە.