کرماشان؛ ئەمیرحوسێن مورادی‌وەفا، لاوی ٢٤ ساڵانی کورد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار

20:24 - 1 رەشەمه 2725

٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "ئەمیرحوسێن مورادی‌وەفا"، لاوی ٢٢ ساڵانی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە  گەڕەکی "کورناچی"ی کرماشانە کە بە تەقەی فیشەکی جەنگیی هێزێکی تەک تیرهاوێژ لە دەموچاوی کوژرا.

بە وتەی سەرچاوە خۆجێیەکان، ئەم لاوە ٢٢ ساڵانە بە هۆی تەقەکەوە، دەموچاوی بەتوندی بریندار بوو. خەڵک هەوڵیان دا پێش بە خوێنڕێژییەکە بگرن و بیبەنە نەخۆشخانە، بەڵام، پزیشکەکان نەیانتوانی گیانی ڕزگار بکەن؛ فیشەکەکە لە دەموچاوییەوە چووبووە ناو و لە قوڕگیەوە دەرچووبوو و ئەو بە هۆی قووڵیی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

بنەماڵەی ناوبراو ڕۆژی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، توانییان تەرمەکەی وەربگرنەوە و لە گۆڕستانی کرماشان بە خاکی بسپێرن.

ئەمیرحوسێن مورادی‌وەفا لە تەمەنی ٦ ساڵانەوە باوکی لەدەست دابوو و ماوەیەک پیش گیانلەدەستدانی لە کۆمپانیایەکی دابەشکردنی دەرماندا دەستی بە کار کردبوو دەرمانی بە گوندەکانی دەوروبەردا بڵاو دەکردەوە.