دەرەشار/ ئیلام؛ ٥ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی ڕەزا فێردەوس

19:35 - 1 رەشەمه 2725

٣٠ی ڕێبەندانی ۱۴۰۴؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "ڕەزا فێردەوس" لاوی ٣٥ ساڵانی کوردی خەڵکی دەرەشاری ئیلام، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "ڕەزا فێردەوس" ڕۆژی ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ بە بێ بەڵگەیی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە و بە هێرشکردنە سەر ماڵەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم لاوە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەتییەکان لەمبارەوە ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە. ئەم لاوە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.