سنە؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی زانیار کەنعانی مێرمنداڵی ١٥ ساڵان و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

19:25 - 1 رەشەمه 2725

٣٠ی ڕێبەندانی ۱۴۰۴؛ لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ڕەشبگیریی هاووڵاتییانی کورد لە شارەکانی کوردستان، "زانیار کەنعانی" مێرمنداڵی ١٥ ساڵانی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "زانیار کەنعانی" ڕۆژی ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ بە بێ بەڵگەیی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە گەڕەکی "بەهاران" دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم مێرمنداڵە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەتییەکان لەمبارەوە ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە. ئەم مێرمندالە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

زانیار کەنعانی ١٥ ساڵان و کوڕی عادڵە.