بەندیخانەی ئێسفەراین؛ ٣٧ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی محەممەد ئازەری/ گیانی لە مەترسیدایە
٣٠ی ڕێبەندانی ۱۴۰۴؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٣٧ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی "محەممەد ئازەری" هاووڵاتیی کوردی خەڵکی "ئێسفەراین" سەر بە پارێزگای خوراسان، دەسبەسەرکرانی درێژەی هەیە و بە چارەنووسی ناڕوونەوە لە بەندیخانەی ئێسفەراین ڕاگیراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "محەممەد ئازەری" ڕۆژی ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ بە بێ بەڵگەیی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە و بە هێرشی بۆ سەر ماڵەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا و پاش دوو حەفتە لێپرسینەوە لە شوێنێکی نادیار لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتییەوە بۆ بەندیخانەی ئێسفەراین ڕاگوێزرا و لەو کاتەوە بە چارەنووسی ناڕوونەوە لە بەندیخانەیە.
هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتییە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.
محەممەد ئازەری لە لاوە کوردە کرمانجەکانی خەڵكی ئێسفەراینە.