تاران؛ ٤٢ ڕۆژ ناڕوونیی چارەنووسی ئەسغەر فەتحی، لاوی کوردی خەڵکی دەرگەز

18:37 - 1 رەشەمه 2725

۲٩ی ڕێبەندانی ۱۴۰۴؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤٢ ڕۆژ لە ناڕوونیی چارەنووسی "ئەسغەر فەتحی" لاوی کوردی خەڵکی "دەرگەز" سەر بە پارێزگای خوراسان و دانیشتووی تاران، سەبارەت بە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و پاش ئەوەی کە لە ١٨ی بەفرانباردا چووەتە شەقام، کەسێک نازانێ دەسبەسەر کراوە یان کوژراوە. ئەمەش نیگەرانیی بنەماڵەکەی لەمەڕ دۆخی ناوبراو زۆر کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "ئەسغەر فەتحی" ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ پاش ئەوەی کە چووەتە شەقام، نەگەڕاوەتەوە و کەسێک هەواڵی نازانێ کە ئایا دەسبەسەر کراوە یان کوژراوە؟

"ئەسغەر فەتحی" بە ڕەچەڵەک خەڵکی گوندی "محەمەمد تەقی‌بەیگ" سەر بە شاری دەرگەز لە پارێزگای خوارسانە. ناوبراو دانیشتووی تارانە و لەوێ کرێکاری دەکات و بژێوی ژیانی بنەماڵەکەی دابین دەکات.