کەرەج؛ ئەمیرحوسێن محەممەدی، لاوی ٢٥ ساڵانی خەڵکی هەرسین، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانبار

14:00 - 1 رەشەمه 2725

٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "ئەمیرحوسێن محەممەدی"، لاوی ٢٥ ساڵانی خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە ناوچەی "فاز یەک"ی کەرەجە کە بە تەقەی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.

تەرمی "ئەمیرحوسێن محەممەدی"، لە گۆڕستانی زێدەکەی خۆی لە هەرسینی کرماشان بە خاک سپێردرا.