تاران؛ ئارمین ئەسەدی، لاوی ٢٩ ساڵانی خەڵکی سەڵماس، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار
13:47 - 1 رەشەمه 2725
٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "ئارمین ئەسەدی"، لاوی ٢٩ ساڵانی خەڵکی سەڵماس و دانیشتووی تاران، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە تارانە کە بە تەقەی فیشەکی ساچمەیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە "پشتی مل، جەرگ و لاق"ی گیانی لەدەست دا.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "ئارمین ئەسەدی" کاسبکار بووە، لە بەردەم دووکانەکەی و لە پشت سەرەوە و لە مەودای زۆر نزیکەوە بە فیشەکی ساچمەیی کروەتە ئامانج و کوژراوە.
تەرمی "ئارمین ئەسەدی"، ڕۆژی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گۆڕستانی سەڵماس بە خاک سپێردرا.
ناوبراو خەڵکی گوندێکی سەڵماس بوو کە بۆ کارکردن چووبووە تاران.