شیروان؛ ٤٣ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی حەسەن زارع
۲٩ی ڕێبەندانی ۱۴۰۴؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤٣ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "حەسەن زارع" هاووڵاتیی ٣٠ ساڵانی کوردی خەڵکی شیروان سەر بە پارێزگای خوراسان، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و ئەمە نیگەرانیی بنەماڵەکەی لەمەڕ دۆخی ناوبراو زۆر کردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "حەسەن زارع" ڕۆژی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوێزرا و لەو کاتەوە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.
حەسەن زارع کوردی کرمانجی خەڵكی شیروانە و خێزاندارە.