ئیلام؛ ٤١ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ڕەزا فەتاحی
23:57 - 29 رێبەندان 2725
۲٨ی ڕێبەندانی ۱۴۰۴؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤١ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "ڕەزا فەتاحی" لاوی خەڵکی گوندی "سەرتەنگ" سەر بە شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام و دانیشتووی کەرەج، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و ئەمە نیگەرانیی بنەماڵەکەی لەمەڕ دۆخی ناوبراو زۆر کردووە.
"ڕەزا فەتاحی" ڕۆژی ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە کەرەج دەسبەسەر کرا و بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوێزرا و لەو کاتەوە هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.