ئیلام؛ ٨ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی حەدیس ئەڵماسپوور
23:50 - 29 رێبەندان 2725
۲٨ی ڕێبەندانی ۱۴۰۴؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "حەدیس ئەڵماسپوور" ژنی لاوی خەڵکی ئیلام، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و ئەمە نیگەرانیی بنەماڵەکەی لەمەڕ دۆخی ناوبراو زۆر کردووە.
"حەدیس ئەڵماسپوور" ڕۆژی ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوێزرا و لەو کاتەوە هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.