کرماشان؛ سیرووس حەربگین، باوکی ٣٩ ساڵانی کوردی یارسان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار
23:46 - 29 رێبەندان 2725
٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "سیرووس حەربگین"، باوکی ٣٩ ساڵانی کوردی یارسانی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە شارەکی "ئێلاهییە"ی کرماشانە کە بە تەقەی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست دا.
تەرمی ناوبراو ڕۆژی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گۆڕستانی "ئیمامزادە باقر بێستوون" لە کرماشان بە خاک سپێردرا.
ناوبراو لە کوردە یارسانەکانی سنجاوی و لە تیرەی "ئەڵایارخانی" بووە.
سیرووس حەربگین دووکانی گوڵفرۆشی هەبوو و دوو منداڵیشی بووە.