تاران؛ عەلیڕەزا ئەمجەدیان، لاوی ١٩ ساڵانی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار

23:40 - 29 رێبەندان 2725

٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "عەلیڕەزا ئەمجەدیان"، لاوی ١٩ ساڵانی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە "مەلارد"ی تارانە کە بە تەقەی سێ فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست دا.

تەرمی ناوبراو لە بەرانبەر ٢٥٠ میلیۆن تمەن پارەدا ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە. ناوەندە ئەمنییەتییەکان ئیزنیان نەدا کە تەرمەکەی لە "بەهەشت ئیبراهیم"ی مەلارد بە خاک بسپێردرێ و تەرمەکەی بە گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکان لە کەشێکی ئەمنییەتیدا و بە نهێنی کە گۆڕستانی سونقوڕ بە خاک سپێردرا.

عەلیڕەزا ئەمجەدیان" لە ڕێگەی مێوەفرۆشتن بە وانێتەوە بژێوی ژیانی دابین دەکرد.