کرماشان؛ عەبدولڕەزا عەزیزی لەعل ئابادی کەلهوڕ، هاووڵاتیی ٤٨ ساڵانی کورد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار
23:31 - 29 رێبەندان 2725
٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "عەبدولڕەزا عەزیزی لەعل ئابادی کەلهوڕ"، هاووڵاتیی ٤٨ ساڵانی کورد خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە کرماشانـە کە لە گەڕەکی "مەسکەن"ی ئەم شارە بە تەقەی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەختی بریندار بوو و پاش دوو ڕۆژ خەوێندران لە نوخۆشخانەی "حەکیم" بە هۆی قووڵیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.
تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی "چشمە شاپەسەندی مایەشت" لە کرماشان بە خاک سپێردرا.
ناوبراو خێزاندار بووە و منداڵی هەبووە.